Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:32

ئیسڕائیل: سەردانەكەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەرییەكی زۆر گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەكە و شەڕكردن دژی ئێران 

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل رایدەگەێنێت، سەردانەكەی جۆبایدن ،سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سعودیە و ئیسڕائیل كاریگەرییەكی بەهێزی لەسەر ناوچەكە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە یائیر لاپید ،وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا بە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتووە ، سەردانەكە كاریگەرییەكی زۆر گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەكە و شەڕكردن دژی ئێران، هەروەها ئەگەرێكی زۆر هەیە ببێتە هۆی باشكردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە.
ڕۆژی دووشەممە بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل گوتی: ئیسڕائیل بە پشتیوانی ئەمەریكا هاوپەیمانێتیەكی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەكەدا دروست دەكات و سەردانەكەی بایدن-یش پلانەكەیان پتەوتر دەكات.
وابڕیارە جۆبایدن ،سەرۆكی ئەمەریكا لە 13 ی مانگی حەوتدا سەردانەكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێدەكات.
ژێدەر/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.