Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:02

ئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر پاشماوەكانی داعش دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری پارێزگای دیالە دەست پێ كردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، رادوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هەروەها پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لەو ناوچانە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.