Erbil 40°C پێنجشەممە 07 تەمووز 17:35

ڤیدیۆ..منداڵێك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن ملیۆنه‌ها بینه‌ری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


منداڵێك له‌دایك بووی ساڵی 2021 به‌ناوی "ئیلا سه‌مر موتشا" له‌گه‌ڵ له‌ دایكبوونی تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی روخساری بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتی "تیك توك" زیاتر له‌ 47 ملیۆنی بینه‌ری هه‌بووه‌ ، به‌وهۆیه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ .
دایكی منداڵه‌كه‌  به‌ئامانجی تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌ بڕیاری دا ژماریه‌كی تایبه‌تی له‌ "تیك توك" بۆ مناڵه‌كه‌ی دابنێت ،كه‌ به‌نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ دایك بوو پێیده‌ڵێن"میكروستومیا" یاخود " زرده‌خه‌نه‌ی هه‌میشه‌یی" .
مناڵه‌كه‌ هه‌رله‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی به‌ ده‌ست ئه‌ونه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌یناڵاند "میكروستومیا" ی پله‌ دوو كه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان ئه‌مه‌ (14) مین حاڵه‌ته‌له‌ جیهان ،به‌جۆرێك جگه‌ كاریگه‌ری  له‌سه‌ر رووخساری مناڵه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆشایی ده‌میشی هه‌یه‌. 
ئا- كامران  
ژێده‌ر – سپۆتینگ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.