Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:36

حکوومەتی هەرێم بەم ڕێکارانە نرخی بەنزین کەم دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت بڕیاری گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو ڕێکارانەوە ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەکاربەر و ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند رێکارێکی پێویست دەگیرێتەبەر، یەکێک لەو ڕێکارانەش کەمکردنەوەی ڕسوماتی کارگێڕی و ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان بۆ بڕی تەنیا 7 دۆلار بۆ ھەر تۆنێک.

ڕاشیگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاسپێردرا کاری پێویست ئەنجام بدات بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە ڕێگری بکرێت لە قۆرخکاری و دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بە ھاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی بە مەرجێک کوالیتی ڕەچاو بکرێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.