Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:30

واشنتۆن 10 ملیۆن دۆلار به‌رامبه‌ر زانیاری كه‌سێك ده‌دات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک، لەبەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکاری حزبوڵڵای لوبنانی.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "10 ملیۆن دۆلار دەدەین بە هەر کەسێک کە زانیاریمان لەسەر محەمەد جەعفەر قوسەیر گەورەترین پاڵپشتیکاری ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی بدات."

ڕاشیگەیاند "محەمەد جەعفەر قوسەیر بە یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکاری حزبوڵڵا دادەنرێت، کار بۆ دابینکردنی چەک و پارە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە دەکات."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "قوسەیر لە ڕێگەی قاچاخچییەتی و چەندان پڕۆسەی تاوانکاری دیکە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی دەکات."

ئەو وەزارەتە ئاشکراشی کردووە کە "محەمەد جەعفەر لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن بۆ فرۆشتنی نەوت کار دەکات و هەماهەنگی گەیاندنی چەک و پارە لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵای لوبنانی دەکات."

ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی لە ساڵی 2001 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناسێنرا، پاشان لەلایەن چەندین وڵاتی دیکەوە خرایە لیستی تیرۆرەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.