Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:37

مژدەیەکی نوێ بۆ خاوەن زەوییەکانی 8ـی حەسارۆک

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند کە ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە هەشتی حەسارۆک و دەست بە دروستكردنی خانوو دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی دیكە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و لە نزیكەوە وردەكاریی ئەو كارانەی پێ ڕاگەیاندن كە پێش مانگێک بۆیانی خستبووەڕوو، ئەمەش لە چوارچێوەی بەڵێنەكانی ڕێزدار سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گەیاندنی هەموو خزمەتگوزارییەكان بەو گەڕەكە.

ڕاشیگەیاند: لە دانیشتنەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، سەرۆک و جێگری سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئامادە بوون و تێیدا بە نوێنەری خاوەنزەوییەكانی هەشتی حەسارۆک ڕاگەیەنرا، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لێدانی بیر دەكرێت و لە سەرەتاشدا سێ بیر پێكەوە لێ دەدرێن. هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرەبلۆكی تەواوی گەڕەكی هەشتی حەسارۆک دادەنرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆبوونەوەکە پێی ڕاگەیاندن، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هەموو خاوەن زەوییەک دەتوانێت خانوو دروست بكات، ئەوانەش كە سەرەبلۆكیان داناوە و فایلیان تەواو بووە، ئێستا دەتوانن سەردانی شارەوانیی چوار بكەن بە مەبەستی مۆڵەتی ڕێگەپێدانی دروستكردنی خانوو.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لە كۆبوونەوەكەشدا باس لەو زەوییە بازرگانیانە كرا كە حكوومەت بۆ خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک فرۆشتوونی و لە ماوەی داهاتوودا دەخرێنە ژمارەیەكی بانكیی تایبەت بەو گەڕەكە و ڕاستەوخۆ دەست بە پرۆژەكانی دیكە دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.