Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:27

3 منداڵ لە هێرشە مووشەکییەکەی سنووری ئامێدی بوونەتە قوربانی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ناحییەی بامەڕنێ زانیاری لەبارەی هێرشەکەی کەمێک پێش ئێستای گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحییەی بامەڕنێ خستەڕوو، ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکە 3 منداڵ بوونەته‌ قوربانی.

میران عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ناحییەی بامەڕنێ بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە هێرشێکی مووشەکی دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و منداڵێكیش برینداربووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو منداڵانەی بەهۆی هێرشەکە بوونەتە قوربانی تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوه‌یه‌.

هاوکات لەمبارەیەوە دژەتیرۆری کوردستان زانیاری زیاتری خستەڕوو، ئاشکرای کرد کە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحییەی بامەڕنێی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەلایەن چەکدارانی پەکەکە ئەنجامدراوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە چەکدارانی پەکەکە دوو مووشەکیان ئاراستەی ئەو گوندە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.