Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:54

دەزگای روانگە پێشبڕكێی ساڵی 2022 ئەنجامدەدات

کوردستان TV
100%

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک)زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک)زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی.

هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت. و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ڕێکدەخرێت، خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.

بوارەکانی پێشبڕکێ بۆ خەڵاتەکانی روانگە: · کورتە چیڕۆک (زمانی کوردی) · کورتە چیڕۆک (زمانی عەرەبی) · کورتە فیلم · فۆتۆگرافیی · تاکژەنی میوزیک · داهێنانی زانستی · هونەری ریسایکلین · وێنەکێشان · دەستپێشخەری کار · هۆنراوە (زمانی کوردی) · هۆنراوە (زمانی عەرەبی) · پڕۆگرامسازی كات و بەروارەکان: · ٧/٣/٢٠٢٢ ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە · ٧/٣/٢٠٢٢ تاکو ١٥/٧/٢٠٢٢ ماوەی پێشکەشکردنی بەرهەم لەلایەن لاوانەوە. · ١٥/٨/٢٠٢٢ تاکو ١/١٠/٢٠٢٢ ماوەی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و راگەیاندنی ئەنجامەکان. · لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا رێوڕەسمی ئاهەنگی کۆتایی و راگەیاندنی براوەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بوارەکان رێکدەخرێت. مەرجە گشتییەکان: تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت (تەنیا بۆ بواری دەستپێشخەری کار دەبێ لە نێوان ١٨ بۆ ٢٥ بێت).

بەرهەمەکەی نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، دەبێت بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٢ بێت. بەشداربوو دەبێت تەنها بە یەک بەرهەم بەشداری بکات.

هەر کەسێک دانیشتووى هەرێمی کوردستان و عێراق بێت مافی بەشداربوونی هەیە. ماوەی پێشکەشکردنی بەرهەم لە ٧/٣/٢٠٢٢ تاکو ١٥/٧/٢٠٢٢ دەبێت. بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لێژنەی هەڵسەنگاندن. بەشداربوو دەبێت کۆپی ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت. دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی بەرهەمە براوەکانی هەیە و دەتوانێت لە هەر کات و شوێن و کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوی بکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت. چۆنییەتی پێشکەشکردن: · بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، لاوانی بەهرەمەند دەتوانن بەرهەمەکانیان لە رێگەی فۆڕمی بەشداریکردنی تایبەت بە پڕۆژەکە پێشکەش بکەن، یاخود بەرهەمەکانیان بگەیەنن بە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە.

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.