Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:57

دوا وادەی داشکانی 15%ـی کرێی کارەبا دیاری کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە دوا وادەی داشکانی  15%ـی کرێی کارەبای دیاری کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی 2022/05/31 دوایین وادەیە بۆ داشکاندنی لە (15%)ی کرێی کارەبا.

جەختیشی کردۆتەوە کە "هەربۆیە هەر هاوبەشێکی کارەبا بۆ سوودمەند بوون لەم داشکاندنە، دەتوانێ تاوەکو ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە سەردانی فەرمانگەکانی فرۆشیاریی وزەی کارەبا بکات."

لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا، لە 1ـی تشرینی دووەمەوە ساڵی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کاری پێ دەکرێت و تا ئێستا چەند جارێک وادەکەی درێژ کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.