Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:01

یەکەم بڕەپارەی تەرخانکراو دەگاتە 8ـی حەسارۆک

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەكەم بڕەپارەی تەرخانكراو لە فرۆشتنی زەوییەكان بە 8ـی حەسارۆک دەگات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر "بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی 8ـی حەسارۆک، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو (29/05/2022) كاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت كە تەواوی پارەكەی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە 8ـی حەسارۆک تەرخان دەكرێت.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی زەوییەكان بریتین لە  1- 11561 /8ک 93حەسارۆک زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا و  2- 11834 /8ک 93حەسارۆک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.

 ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە ڕێكەوتی 26/04/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو."

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.