Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:45

سەرۆکی حکوومەت لە داڤۆس لەگەڵ بەشێک لە وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە بینینەوەی بەشێک لە وەزیرانی ئیمارات ڕادەگەیەنێت، جەختیشی کردووەتەوە کە پێشکەوتنێکی باش لەنێوان هەرێم و ئیمارات هەیە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خۆشحاڵ بووم  بە بینینەوەی وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات)، هەر یەک لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە.

ڕاشیگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لە هەموو بوارەکاندا کرد.

مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە کە "ئێستا پێشکەوتنێکی باش لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات هاتووەتە ئاراوە، ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی لە نیوانمان ئیمزا کراوە ئێستا چالاکە و ئەرکە لە پێشینەکانمان دەستنیشان کردووە."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "پەیوەندییەکی باش لەنێوان کۆمپانیاکانی هەردوولادا هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.