Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:56

پۆلیسی دهۆک: ئەو کەسەی لە بەردەڕەش هاوژینەکەی خۆی کوشتبوو دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دوێنێ دووشەممەی هاوژینەکەی خۆی کوشتبوو، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی نەزراوەی سنووری قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێک هاوژینەکەی خۆی کوشت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایکرد.

ڕاشیگەیاند: بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ڕۆڤیێ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەردەڕەش ئەمڕۆ سێشەممە شوێنی خۆی بۆ هێزەکانمان ئاشکرا کرد و توانرا دەستگیر بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە "تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و باسی لەوە کرد کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجام داوە."

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش داوە کە "بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بەپێی بەندی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.