Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:34

پیاوێک لە سلێمانی دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە کەسێک کردبوو

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی پۆلیسی‌ هەواری شار  تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە هەڕەشەی کوشتنی لەکەسێک کردبوو. 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24 ى 5 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی لێکردووەو ویستویەتی تەقەی لێ بکات ، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆف و چوار مەخزەندا کەبەتۆمەتباربووە. 
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئ ، ق، ئ) ، به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.