Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 20:07

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگاکانی کەرکووک و بەغدا راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی بەھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

باسی لەوەش کردووە کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، لەبەناو کەرتی ویلایەتی کەرکووک سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربووە.

هەروەها راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە ناوچەی دۆرە باشووری پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێک دەستگیرکراوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.