Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 03:56

سه‌رۆك بارزانی: شاعير (مظفر النواب) دۆست و دڵسۆزی گەلەكەمان و دۆزە ڕەواكەی بوو

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك مه‌سعود به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق (مظفر النواب)  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامی ماتەمینی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراق (مظفر النواب) 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، عیڕاق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەرێكی بەڕێزی لەدەست دا. 
خوالێخۆشبوو هەموو ساڵانی تەمەنی خۆی بە شاكارە ئەدەبیە جوانەكانی لە تێكۆشان بۆ عێراقێکی دیموكرات و ئازاد بەسەر برد ، عێراقێک مافی گەل و پێكهاتەكانی تیایدا پارێزراو بێت.
 شاعير (مظفر النواب) دۆستێكی نزیك و دڵسۆزی گەلەكەمان و دۆزە ڕەواكەی بوو و لە تێكڕای ساڵانی ژیانی دا بەتوندی بەرەنگاری زوڵم و ستەم و دیكتاتۆری بووەوە لەناوەوەی عێراق و لە تاراوگەدا.
لەدەستدانی خوالێخۆشبوو زیانێكی گەورەیە و قەرەبۆ ناكرێتەوە، ئێمە قامەتێكی گەورەی نیشتیمانی و تێكۆشەرمان لەدەست دا و هیوامان دەخواست لەسەر خاكی نیشتیمان گیانی پاكی سپاردبا نەوەك لە تاراوگە ، خۆزگە لەدوای ڕووخانی ڕژێم تائێستاش گرنگی پێ بدرابوایە و لەبری ساڵانی غەریبی قەرەبۆ كرابا نەك تەنها بۆ پێشوازی لە تەرمەكی ڕێ و ڕەسمی گەورە ڕێكبخرێت، ئەگەر وایان كردبا بێگومان ئەم كارە دەبووە پەند و وانەیەك بۆ ڕێزگرتن لە كەسایەتیەكی تێكۆشەر كە هەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و نیشتیمان فەنا كرد ، هەوەها دەبووە پەیامێكی نیشتیمانیش بۆ هەموو داهێنە و سیمبوڵەكانی عیڕاق لە بوارەكانی ئەدەب و بیر زانست.
سڵاو لە گیانی پاكی خوالێخۆشبوو
 نەمری بۆ میراتی بەپێز و دەوڵەمەندی.
مسعود بارزانی 
21ـی ئایاری 2022ـی زایینی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.