Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 10:40

لە بەغدا سێ تیرۆریست و حەوت تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و حەوت تۆمەتباری لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان لە دوو خاڵی پشكنینی رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، سێ تیرۆریستیان دەستگیركردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
هەروەها شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە هَزە ئەمنییەكان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەك ناوچەی رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، ئەنجامداوە.
باسی لەوەشكردووە كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەك پارچە چەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا، گیراوە.
راشگەیاندراوە كە دەستگیركراوەكان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.