Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 00:08

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو سویسرا بەڕێكەوت

بەشداری كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس دەكات 
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 21 ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێكەوت. 
سەرۆكی حكومەت لە چوارچێوەی چالاكییەكانی كۆڕبەندەكەدا، بەشداری لە پانێلێكدا دەكات بە ناوونیشانی (پێكهاتەیەكی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .
سەرۆكی حكومەت هەروەها لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا، كە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاكان و خاوەنكاران و ئابووریناسانی ناوچەكە و جیهان دەبێت. 
لە كۆبوونەوەكاندا، جیا لە  تاووتوێكردنی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاكسازیكردن  لە سیستمی بانكی ، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی كشتوكاڵی كوردستان ، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.