Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:07

تەرمی هاووڵاتییەك دەگەێندرێتە پزیشكی دادوەری كۆیە

بەهۆی كەوتنە ژێر تراكتۆرەوە گیانی لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

لە شاری كۆیە هاووڵاتییەك دەكەوێتە ژێر تراكتۆرەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەنەس دانا عەبدوڵڵا كە تەمەنی شەش ساڵە كاتژمێر شەشی بەیانی تەرمەكەی هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كۆیە.
 وتەبێژی تەندروستی كۆیە روونیشیكردەوە كە هاووڵاتییەكە لە ناحیەی ئاشتی بەهۆی كەوتنە ژێر تراكتۆرەوە گیانی لەدەستداوە و دواتریش تەرمەكەی رادەستی خانەوادەكەی كراوەتەوە.
كانیا و حەكیم / پەیامنێرانی كوردستان تیڤی لە كۆیە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.