Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 23:47

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی موزەفەر نەواب

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شاعیرێکی ناوداری عێراق بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی موزەفەر نەوابم پێگەیشت."

 ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەو شاعیرە ژیان و شیعرەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و ستەملێکراوان تەرخان کردبوو."

ئاماژەی بەوەش داوە کە بە کۆچی دوایی موزەفەر نەواب، دەنگێکی ڕەسەنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتیمان لەدەست دا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی قوڵم ئاراستەی خانەوادە، دۆستان، نووسەران و ڕۆشنبیرانی عێراق دەکەم، لە خودای گەورە داواکارین بیخاتە بەر ڕەحمەت و بەخششی خۆی، ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت."

‌موزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیری ناوداری عێراق به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێک له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئیمارات ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.