Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:53

موزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیری ناوداری عێراق کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

‌موزه‌فه‌ر نه‌واب شاعیری ناوداری عێراق  ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵی کۆچی دواییکرد.

نەواب به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێک له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئیمارات كۆچی دواییكرد.

موزه‌فه‌ر نەواب له‌ ساڵی 1934 لە بەغدا لەدایكبووە به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ناچار كرابوو عێراق جێبهڵێت، دوای 40 ساڵ دابڕان له‌ وڵات له‌ ساڵی 2011 گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق، خاوه‌ن چه‌ندین دیوانی شیعرییه‌، شاعرێكی به‌ناوبانگی عێراق بوو.

مزەفەر نەواب کە بە شاعیرى شۆڕش ناسرابوو، لە ساڵى 1981 لە یۆنان هەوڵی تیرۆركردنی درا، بەڵام ڕزگاری بوو.

ئا. کامەران

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کولتوور و هونه‌ر عێراق هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.