Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:07

پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی گەنجێک گەیەنرایە نەخۆشخانە

کوردستان TV
100%

 کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێک لە سنووری قەزای پشدەر گەیەنرایە  نەخۆشخانە کە لە گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی عەفارە خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع . ع . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 2004 پیشەی قوتابی، دانیشتووی ناحییەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەنرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی حەفارە خنکاوە.

ڕاشیگەیاند: بە گوتەی هاوڕێکانی کە لەگەڵیدا بوون دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چوون بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایی خنکاوە کە پێشتر پێیان گوتووە مەچۆ بۆ مەلەکردن، دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوە دەرهێنراوەتەوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە دوای پشکنین و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.