Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 13:00

لە ڕووداوێکی ھاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگەی سماقوڵی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل پێکدادان ڕووی دا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەس.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی سماقوڵی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە  جۆری (توێتا لاندکرۆزەر و کامری) ڕووداوی هاتووچۆ ڕووی دا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و 5 کەس برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردەوە کە یەکێک لە بریندارەکان د. ڕەهێل فەرەیدوون بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ئاشکرای کرد کە خانەوادەی بریکاری وەزیر برینداربوون نەک خودی خۆی.

هاوکات د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانە سەردانی د. ڕەهێڵ فەرەیدوونی کردووە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی خانەوادەکەیانی پرسیەوە، هەروەها ئامادەیی تەواوی هاوکاری و هەر پێویستییەکی چارەسەری دەربڕی، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی و ئارامی بۆ خواستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.