Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 22:27

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە بەغدا كۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

جەواد كەریمی قودوسی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجوومەنی شورای ئێران، رایگەیاند:  لەم نزیكانە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە بەغدا كۆدەبنەوە.
جەواد كەریمی قودوسی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیمچە فەرمیی هەواڵی فارس ئاماژەی بەوە كرد كە لە كۆبوونەوەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ریاز كە لە مانگی نیسانی ساڵی  2021وە دەستی پێكردووە، گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.
پەرلەمانتارەكەی ئێران هیچ زانیارییەكی لەبارەی رێكەوتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.