مریشكی كوردی هه‌میشه خواستی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ،له‌هه‌مان كاتیش‌دا نرخی گرانتر بووه له مریشكی ده‌واجن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره‌و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سوودی زیاتره بۆ مرۆڤ.
له‌م روانگه‌وه (د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك) سووده ته‌ندروستیه‌كانی مریشكی كوردی به چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌روو كه‌بریتین له :
1. ڕێژه‌ی چه‌وری و كۆلیستڕۆڵی كه‌متره بۆیه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره باشتره له مریشكی ده‌واجن.
2. سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزكردن و بنیات نانی ماسولكه‌كان؛ بۆ یاریزانی پڕۆفیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌كه‌ڵكه‌و له ته‌واوكه‌ری خۆراكی باشتره.
3. هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تێدا نیه.
4. ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و منداڵان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان.
5. بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و مێرد منداڵان یه‌كێكه له خۆراكه هه‌ره باشه‌كان له به‌ر سووده زۆره‌كانی و ئاسن هه‌رس كردنی و تام و چێژه خۆشه‌كه‌ی.
6. پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌كان و ڕێگری كردن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و ئێسكه نه‌رمه‌و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ك گرتنه‌وه‌ی شكاوی ئێسك.
7. پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار‌و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.
8. زیادكردنی ته‌ركیزو به‌هێزكردنی مێشك و ده‌مارو كه‌مكردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه‌و ڕێگری كردن له زه‌هایمه‌ر.
9. به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
10. ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و كانزاكانی وه‌ك:( D/ B1/B2/B3/B6/B12)
11. له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده زۆرانه پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له خواردنی و باشتره به كوڵاوی یان برژاوی بخورێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی ده‌ڵێت"هه‌ندێ كه‌س نابێت مریشكی كوردی بخۆن (یا زۆر كه‌می لێ بخۆن) ،كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه:
1. نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دائلملوك).
2. نه‌خۆشی Phenylketonuria (PKU).
3. ئه‌و كه‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت؛ سستی مام ناوه‌ندو زۆری گورچیله‌كان.
4. حه‌سیاسیه‌ت به گۆشتی مریشك.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.