Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:57

خۆڵبارین لە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

کوردستان TV
100%


بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەچڕی بەغداو ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراقی گرتووەتەوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دواخران و گەشتەکانیش لە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و نەجەف راگیران.

ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێکی خوڵبارین بەچڕی پارێزگای بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراقی گرتووەتەوە کە کاریگەریی لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان دروست کردووە و مەودای بینینیش کەمبووەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند کە بەھۆی خۆڵبارینەوە، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ سبەی سێشەممە دواخراون.
لای خۆیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند کە بەھۆی شەپۆلەکەوە، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەربە وەزارت بۆ سبەی سێشەممە دواخراون.
هەروەها ئەمڕۆ دەوامی فەرمیی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی عێراق کراوەتە پێشوو، جگە لە دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستی.
ــ خۆڵبارین گەشتەکانی لە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و نەجەف راگرت
بەشی راگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا گەشتیارانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەچڕی بەغدای پایتەختی گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ 300 مەتر دابەزیوە و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.
ھەر لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، حیکمەت ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە وڵاتی گرتووەتەوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف راگیراون.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندن لە دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق، عامر جابری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.