فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە كە لەسەر داوكاری هەندێك لە فراكسیۆنەكان، بۆ گفتوگۆكردنی زیاترلەسەر پڕۆژە یاسای خێرای پاڵپشتیكردن لە ئاسایشی خۆراكی و گەشەپێدان، بڕیار دراوە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شەممەی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لە فەرمانگەی میدیای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، وابڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 14ی ئایاری 2022، دانیشتنی ژمارە هەشت لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە ساڵی یەكەم لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لە راگەیەندراوەكەدا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە خراوەتەڕوو كە بریتی بوو لە دەنگدان بە پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئامادە كراوە.
لە بڕگەی دووەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، تاوتوێی پێشهات و رووداوەكانی ئەم دواییەی قەزای شنگال بكرێت.
هەروەها بڕگەی سێیەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بۆ گفتوگۆی گشتیی داندرابوو.
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.