Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:14

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی هاووڵاتییانی بێزار ده‌كرد ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌  به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییانی بێزارده‌كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14 ى 5 ى 2022،رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمه‌كانی پۆلیس له‌  به‌شی فریاكه‌وتن  لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌، کەوا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج) بێ تابلۆ، بە شەقامەکەدا دەسوڕێتەوە و هاوڵاتیان بێزار دەکات، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و شوفێرەکەشیان بە ناوی (م. ک. ح) دەستگیرکرد .
رائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی: كه‌سه‌كه‌ ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل كراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.