Erbil 29°C شەممە 21 ئایار 12:34

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت

کوردستان TV
100%

 

لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەچنە ئەمریکا.

شانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لەمبارەیەوە  ڕایگەیاند: لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، شاندێکی باڵای راگەیاندنی ئەمنی عێراق کە عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەندامە تیایدا، بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت.

ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی میدیای سەربازی لە عێراق، هەروەها باشترکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان میدیای سوپای عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمریکا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە "هەر لە سەردانەکەدو چەند ناوەندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بەسەر دەکەنەوە، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ئەفسەرانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.