ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له فرۆشتنێكی ئازاد‌دا له هۆتێلێكی شاری جنێفی پایته‌ختی سویسڕا گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی مێژوو به نرخێك فرۆشرا كه زۆر له‌وه كه‌متر بوو پێشبینی ده‌كرا.
ئه‌ڵماسه‌كه له‌ڕووی كێش و قه‌باره‌وه به گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت كه قه‌باره‌كه‌ی 228،31 قیراته و هێنده‌ی تۆپێكی یاری گۆڵ ده‌بێت.
پڕۆسه‌ی فرۆشتنی ئه‌ڵماسه‌كه ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می خایاند و به 18.8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
نرخی فرۆشتنی ئه‌ڵماسه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسڕمان به‌هۆی كه‌می نرخه‌كه‌یه‌وه كه پێشتر پێشبینی ده‌كرا نرخه‌كه‌ی تا 30 ملیۆن دۆلار بڕوات.
ئه‌مه به به‌راورد به‌و ئه‌ڵماسه‌ی كه پێشتر له ساڵی 2017 فرۆشرابوو كه كێشه‌كه‌ی 163.41 قیڕات بوو به 33.7 ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.
ئه‌ڵماسه‌كه پێشتر له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی گه‌ڕاندا له باشووری ئه‌فریقیا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2010 دۆزرابووه‌وه و دواتریش فرۆشرابوو به سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكای باكور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.