Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:26

یەکەمین پێشبڕکێی وتارنووسی بۆ قوتابیان ساز ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


یەکەمین پێشبڕکیی وتاری قوتابی لە سەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەدەچێت. وتارەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە و بە گوێرەی پێوەرە هاوچەرخەکانی نووسینی وتار هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. وتارە پەسەندکراوەکان لە وێبسایتی زانکۆی سۆران بڵاو دەکرێنەوە. دواتر لە پانێڵێکی فراواندا، دە لە باشترین وتارەکان پێشکەش دەکرێن. لە کۆتاییشدا سێ لە یەکەمەکان بە بەخشینی بڕوانامە و پاداشت خەڵات دەکرێن. خەڵاتی یەکەم 300 هەزار دینار، خەڵاتی دووەم 200 هەزار دینار، خەڵاتی سێیەم 100 هەزار دینار دەبێت. هەروەها وتاری چوارەم تا دەیەم بە بڕی 50 هەزار دینار پاداشت دەکرێن.

مەرج و ڕێنماییەکان:

1. پێشکەشکار قوتابیی بەکالۆریۆسی زانکۆی سۆران بێت.

2. وتارەکە سەبارەت بە بابەتێکی گەرم و گرنگی ڕۆژ بێت.

3. بە زمانی کوردی نووسرابێت و ژمارەی وشەکانی لە نێوان 750 بۆ 1000 وشە بێت.

4. لە فایلێکی وۆرد، بە فۆنتی یونیکۆد و قەبارەی 14 نووسرا بێت .

5. لە ڕێگەی ئیمەیلەوە، بە ناونیشانی ARTICLE بنێردرێت بۆ: [email protected]

6. دواکات بۆ پێشکەشکردن 2ی ئایاری2022 – کاتژمێر 23:59ی پاشنیوەڕۆ.

7. هەر وتارێک ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا نەبێت ڕەتدەکرێتەوە و هەڵناسەنگێندرێت.

8. ڕۆژی پێشکەشکردنی وتارەکان و دابەشکردنی خەڵاتەکان: 12ی ئایاری 2022

تێبینیی:

گرنگترین پێوەرەکانی نمرەدانان و هەڵبژاردنی باشترین وتار بریتین لە: (ناونیشان، پێشەکی، ناوەڕۆک، پەرەگرافبەندی، زمانەوانی، هارومۆنیای دەق، خاڵبەندی، ئەنجام).

تەوەری پێشنیازکراو – قوتابی لە هەڵبژاردنی هەر بابەتێکی دیکە ئازادە:

- پەروەردە و فێرکردن

- گەشەپێدانی مرۆیی

- سیاسەت و فەلسەفە

- هۆشایریی ژینگەیی

- ئابووری و بازاڕ

- سیستەمی جیهانی

- ڕەخنەگرتن لە مۆدێرنە

- گونجان لەگەڵ تەکنۆلۆژیا

- ستایشی سرووشت 

- بۆ بنووسین و چۆن بنووسین؟

- کولتوری خوێندنەوە

- هۆشیاریی یاسایی

- ڕێنمایی دەروونیی خوێندکار

- ڕێنمایی کۆمەڵایەتیی گەنجان

- ژنبوون لە کۆمەڵگای کوردیدا

- ئایین و دادپەروەری

- ئایدیۆلۆژیا بەسەرچووەکان

- بایەخی زانست لە سەردەمی ئێستادا

- بەئەلکترۆنیکردنی دامەزراوەکان

- وزەی خاوێن و نوێبووەوە

- گرنگیی فێربوونی زمانی دووەم

- کولتوری وەرزشکردن: پاسکیلسواری

- سودوەرگرتن لە مێژوو

- بەرهەمهێنانی دەق

ئا- كامران

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.