سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 8-5-2022 تاقیكرده‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ، بۆ پۆله ناكۆتاكان ده‌ست پێده‌كات ،ده‌بێ قوتابیان له ئاماده باش دابن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونوكان به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن ،له‌م روانگه‌وه مامۆستا "سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا " سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی له رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه رێنمایی گرنگ ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات ده‌ڵێت"
بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانمان سه‌ركه‌وتووبن له تاقیكردنه‌وه‌كان، پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن وخۆیان له دڵه‌راوكێ ودڵته‌نگی وترس دوور بخه‌نه‌وه:
1- له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان ،شه‌وی یه‌كه‌می به‌ر له تاقیكردنه‌وه له شه‌وانی پێشووتر زووتر بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی زووله‌خه‌و هه‌ستی وهه‌وایه‌كی پاك وه‌ربگری ونزیك كتێب وخوێندن نه‌بیته‌وه .ئه‌وه‌ی خوێندووته خۆی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌بیرت دێته‌وه.
2- بڕوا‌و متمانه‌ت به‌خۆ هه‌بێت كه تۆ سه‌ركه‌وتووی ،به ده‌م پێكه‌نینه‌وه به‌ره‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بڕۆ وتاقیكردنه‌وه به شتێكی قورس مه‌زانه .
3- شه‌و كه ده‌خه‌وی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و پرسیاره‌كان بێته خه‌یاڵت ، ئه‌وه‌ی له‌مێشك وخه‌یاڵتدایه ، له‌وانه‌یه له‌واقیعی هۆڵ و پرسیاره‌كان ئاسانتر بێت .
4- له واده‌وكاتی تاقیكردنه‌وه دوا مه‌كه‌وه به‌ڵكو به‌رله30 خوله‌ك پێشتر ئاماده‌به له‌قوتابخانه و له‌لایه‌ك دوور له قه‌ره‌باڵغی دابنیشه و با مێشكت زیاتر ئیسراحه‌ت بكات .
5- كاتێك ده‌چیته ناو هۆڵی خوێندن ، ئاسایی به و ترست نه‌بێت ، كه پرسیاره‌كانت وه‌رگرت دایبنێ بۆ ماوه‌ی 1 خوله‌ك ودواتر سه‌یری بكه‌و پرسیاره‌كان به‌ته‌واوی له سه‌ره‌تاوه تا دوایی بخوێنه‌وه .
6- دواتر ده‌ست به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره ئاسانه‌كان بكه كه‌وه‌ڵامه‌كانیان ده‌زانی ،چونكه هانده‌ر ده‌بێت بۆ مێشك كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌بكات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچیته سه‌ر پرسیاره قورسه‌كان ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك دووچاری دڵه‌راوكێ وترست ده‌كات وپرسیاره ئاسانه‌كانیشت لێ تێك ده‌چێت .
7- له‌و ماوه‌یه‌دا گرنگی به‌خواردنی باش بده بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی له‌ش و جه‌سته‌ت به هێز بێت
8- ته‌نها یه‌ك شت هه‌یه پێویسته بیزانی ، تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێكی بچووكی ژیانه وهه‌موو ژیان نییه ، بۆیه به كارێكی گه‌وره‌و قورسی مه‌زانه به‌ڵكو زۆر به ئاسایی وه‌ریبگره .
".
ئا- كامران
چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ قوتابیان پێش ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.