سەرەتای ساڵانی حەفتاكان بوو ماڵمان لەگەرەكی حاجی حان بوو ، تەلەفزیونێكی ڕەش و سپی مان هەبوو ، لەڕێی ئەو تەلەفزیۆنەوە ئاشنابووم بەدەنگ و ڕەنگی ئەو هونەرمەندانەی كەلەوسەردەمەدا، بەچ هەوڵ و تێكۆشانێكی خۆنەویستانە و دڵسۆزانە خۆیان دەگەیاندە ته‌له‌فزیۆنه‌كانی بەغدا و كەركوك ،بەهاوكاری هونەرمەندانی ژەنیار بەرهەمەكانیان تۆماردەكرد و لەڕێی كەناڵی تەلەفزیۆنی كەركوكەوە ئێمەی بینەر پێیان ئاشنا دەبووین ، یەكێك لەو هونەرمەندانە كە ئەو سەردەمە بەرهەمەكەی پەخش دەكرا بە دیكۆرێكی سادە و ده‌ست و په‌نجه و قامكی زێڕینی هونەرمەندی ژەنیاری بەتوانا مامۆستا (ئەنوەر قەرەداخی) بەئامێری جومبوشەوە موزیكی بۆ دەژەنی، هونەرمەندێكی دەنگخۆش و دەنگ زوڵاڵ تێیده‌چریكراند و گۆرانی دەچڕی ، بەڵام چ دەنگێك ، دەنگێكی ناسك و ئارامبەخش لەو تەمەنەدا منێك وەك گوێگر هەستم دەكرد ئەو دەنگە كاریگەری لەسەر هەست و سۆزم داناوەو هەركات ئەو گۆرانیانە پەخش دەكرا بێشك ئەو دەنگەو گۆرانیەكە پەلكێشی دەكردم تا ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و ناسكه ئارامیی به‌ڕۆح و جه‌سته‌م ده‌به‌خشی.
لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن و زیاتر كردنەوەی بیر‌و هۆشم و ڕوانینم بۆ ژیان ، سەرنجم لەسەر تایتڵی گۆرانیەكەدا و نوسرابوو ( عومەر خەزان) .
دەبێت ئەوەش بڵێم ئەو گۆرانیانە بەهەوڵ و تێكۆشانی هونەرمەند و مامۆستا ئەنوەرقەرەداخی تۆماركراو و ئەو هونەرمەندە خاوەن ئەو دەنگە پرچێژ وئه‌فسوناوییه بەسۆزەی بەخەڵك و بینەران ناساند ، سەبارەت بەتۆماركردنی ئەو گۆرانیانە هونەرمەند و مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی له‌هه‌گبه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه( لەبارەی هونەرییەوە كاكە عومەر ئێجگار دەنگی خۆش‌بوو ، گەرووی زۆر ساف بوو ، حەزم دەكرد ئەو دەنگە تۆماربكرێت و بۆ مێژوو بمێنێتەوە، بۆئەم مەبەستە ساڵی (1968) كەبەشە كوردییەكەی تەلەفزیۆنی كەركوك دەستی پێكرد ، لەبیری ئەوەدابووم كەبۆ ئەم دەنگە سوود لەو كەناڵە وەربگیرێ ، ئەوەبوو هەوڵەكەم سەری گرت و بەئامێری (جومبووش ) سێ گۆرانی هونەرمەند ( سەید عەلی ئەسغەری كوردستانی ) مان بۆتۆماركرد ، سەرەتا جوان سەری نەگرت تا پاشان بۆجاری دووەم تۆمارمان كردەوە (1)
دەنگ و هونەری هونەرمەند عومەر خەزان لەبیرو هۆشمدا وەك هونەرمەندانی بەرزی نەتەوەكەم جێی گرت و هەموو كات لەبیری ئەوە دابووم كە لەنزیكەوە بیبینم و بەدیداری شاد ببم ، ڕۆژگار تێپەڕی بەخت یاوەرم بوو دوو جار لەنزیكەوە لەبۆنەیەكی كۆمه‌ڵایه‌تی بەخزمەتی ئەو پیاوە جوان و شیكپۆش و مشكی به‌سه‌ر و دەنگخۆشە گەیشتم و خۆم گەیاندە نزیكیەوە لەهەردوو جارەكە دەموودوویەكی كورتم لەتەكیدا ئەنجامدا، به‌وته خۆش و زمانه‌شیرینه‌كه‌ی سه‌رمه‌ست و خۆشحاڵی كردم.
خۆش بەختانە له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا، هیوادارم له‌و مێژووه‌داهه‌ڵه‌نه‌بم ، له‌ڕێی بەرنامەیەكی تایبەت به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه ، تیپی مۆسیقای سلێمانی ، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌رقه‌رداخی ) لەكەناڵی گەلی كوردستان، هونه‌رمه‌ندی شاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور ( عومه‌ر خه‌زان) جارێكی دیكه بەدەنگە خۆشەكەی ڕووحی پاراو كردینەوە.
هونه‌رمه‌ند عومه‌رخه‌زان، قوتابییه میراتگره‌كه‌ی ده‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ( سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی) .!
هه‌رچه‌ندێك باس له جوانی و دڵگیری و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه ، له‌بواری شیعر و شاعیران و گۆرانی وگۆرانیبێژانه‌وه بكرێت هێشتا ناگه‌ینه ئه‌و خاڵه كۆتاییه كه‌بڵێین ته‌واو..؟ نه‌خێر به‌ڵكو لێوان لێوه له دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری و هونه‌ر و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی، له‌م شاره دێرینه‌ی كوردستاندا، چه‌ندین كه‌ڵه شاعیری به‌رزو هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش تێیدا به‌دنیا هاتوون، كه كار و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ته‌واوی كوردستاندا په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه و له‌باخچه‌ی گوڵ و گوڵزاری ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری و هونه‌ری و هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی دا پێشه‌نگ بوون.
هونه‌رمه‌ند ( عومه‌ر میرزا نه‌سروڵڵا) ناسراو به ( عومه‌ری خه‌زان).
له‌باره‌ی كاتی به‌دنیا هاتنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ( عومه‌رخه‌زان) كه‌سمبولێكی جوانی نێو باخچه‌ی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی یه‌وه، نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ( حه‌كیم مه‌لا صاڵح) سه‌باره‌ت به‌دنیا هاتنی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت ( ساڵ پێده‌نێته (1929) ی زاینییه‌وه،هێشتا بولبولی ده‌نگی سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی له‌گوێی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌چریكه نه‌كه‌وتووه، خوا خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندێكی جێگره‌وه‌ی سه‌یید عه‌لی ده‌به‌خشێت به‌میرزا نه‌سروڵڵای فه‌ره‌ج ، ئه‌ویش هاتنه دونیای كوڕێكی سوور و سپی و چاوشین بوو ناونرا( عومه‌ر) (2)
بۆ نازناوی ( خه‌زان) ...؟!
زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی بواری هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی ،هه‌ندێك نازناو بۆته پاشگری ناوه‌كه‌یان و له‌نێوه‌ندی هونه‌رییدا بۆته ناسنامه‌یان ، جا ئه‌و نازناوه ناوی شوێن بێت یان ناوێكی دیاریكراو یان ناوی ئافره‌ت و ژن بووبێت ،
خه‌زان ، ناوێكه به‌گوێ و دییه‌ی هه‌موومان ئاشنایه كه زیاتر له‌وه‌رزی پایزدا زۆرتر به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت ، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ناو كوردا ناوی ئافره‌ت و ژن و كچی كورده، عومه‌ر میرزا نه‌سروڵڵا فه‌ره‌ج ، كه‌له‌دایكبووه منداڵێكی خوێن شیرینی سوور و سپی چاوشین بووه، له‌ناو خانه‌واده‌كه‌یدا زۆر خۆشه‌ویست بووه‌و گرنگی زۆری پێدراوه، نه‌نكی ، واته دایكی باوكی خاتوونێكی سه‌لار و خانه‌دان بووه‌و ناوی ( خه‌زان) بووه ، ئه‌م خاتوونه زۆر گرنگی و پێداوه‌و به‌رده‌وام له‌خه‌میدا بووه، كاتێك عومه‌ری منداڵ گه‌وره ده‌بێت و تێكه‌ڵ به منداڵانی گه‌ڕه‌ك ده‌بێت، له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌بینن كه نه‌نكه خه‌زانی چه‌ند گرنگی پێده‌دات و ده‌یلاوێنێته‌وه و سۆزی بێ ئه‌ندازه‌ی ده‌داتێ ،ناوی نه‌نكی ده‌بێته نازناوی و له‌ناو خه‌ڵكیدا به ( عومه‌ر خه‌زان) ناوده‌برێت.
عومه‌رخه‌زانی سوور و سپی و چاوشێن، منداڵێكی چوست و چالاك و خۆشه‌ویستی نێو منداڵانی گه‌ڕه‌ك ، وه‌ك هه‌رمنداڵێكی چاوگه‌شی هه‌ست ناسكی كورد له‌ساڵی ( 1935) له‌شاری هه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته به‌رخوێندن ، قوتابییه‌كی زیره‌ك و خۆشه‌ویستی قوتابخانه‌كه‌ی بووه‌و ، ساڵانه‌پۆله‌كانی خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بڕیوه، تا گه‌یشتۆته پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه له‌ساڵی(1940) به‌ڵام به‌داخه‌وه باری سه‌ختی ژیان ڕێگرده‌بێت له‌به‌رده‌م عومه‌ری زیره‌ك و زانست خۆشه‌ویست، ناچار شان ده‌داته به‌ركاركردن، یه‌كه‌م وێستگه‌یه‌ك كه‌تێكه‌ڵاو به‌ژیانی كاركردن بووه ، بۆته شاگردی پیشه‌ی ( دارتاشی) لای وه‌ستا ( ئه‌حمه‌دفه‌تاح) وه‌ستایه‌كی ناودارو ده‌ست ڕه‌نگینی شاری هه‌ڵه‌بجه بووه ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی بووه ، له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌ربه‌له‌ك دا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه گیرساوه‌ته‌وه‌و هه‌رله‌و شاره ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌و به‌پیشه‌ی دارتاشییه‌وه سه‌رقال بووه وه‌ستایه‌كی ده‌ست ڕه‌نگین بووه و به‌هۆی كه‌سایه‌تی و پیشه‌كه‌یه‌وه بۆته خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی .
پابه‌ندبوون به‌كار و گوێڕایه‌ڵی عومه‌ر بۆ وه‌ستاكه‌یی و دڵسۆزیی بۆ كاره‌كه‌ی ، ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و منداڵه زه‌حمه‌تكێشه ته‌مه‌ن (11) ساڵه، خۆشه‌ویستر و جێی متمانه‌ی وه‌ستا ئه‌حمه‌د ده‌بێت ، كارامه‌یی‌و لێهاتوویی و ده‌ستپاكی عومه‌ر ، ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌لای وه‌ستاكه‌ی شیرینتری ده‌كات و ده‌بێته جێی سه‌رنج و تێڕامانی وه‌ستا ئه‌حمه‌د بۆ كه‌سایه‌تی پاك و بێگه‌ردی عومه‌رخه‌زان، ئه‌وخه‌سڵه‌ته به‌رزو جوانانه‌ی ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه كه وه‌ستا ئه‌حمه‌د، عومه‌ر خه‌زان وه‌ك كوڕی خۆی قبوڵی بكات و،(كافیه) ی كچی ده‌داتێ و وه‌ك دووهاوسه‌ر به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێ ، ساڵی (1949) عومه‌ر خه‌زانی هونه‌رمه‌ند ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوو ( كافیه) پێكدێنێ.
وه‌ستا ئه‌حمه‌دی خه‌زووری ، كوڕی نه‌بووه تاقه كچێكی هه‌بووه ، له‌نێو خه‌ڵكیدا زۆرجار كه‌وتۆته به‌ر توانج و پرسیاری خه‌ڵكی ئایا بۆ كوڕی نییه؟
وه‌ستا ئه‌حمه‌د له‌وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ڵكیدا وتوویه‌تی ( كوڕم ناوێت ..! ئه‌ی ئه‌وه نییه عومه‌ر كوڕمه ) ئه‌وه‌نده خۆشیویستووه عومه‌ر خه‌زانی وه‌ك كوڕی خۆی سه‌یركردووه و ڕێزی لێگرتووه.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان له‌ته‌مه‌نی لاویێتیه‌وه هه‌ست به‌به‌هره‌و توانای چڕینی گۆرانی كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ژینگه جوان و لێوان لێوه له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆشی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ورامان، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان له‌ساڵی ( 1949) دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌یه‌كی زۆری به‌خۆبوون له‌پیشه‌كه‌یدا و كه بۆته وه‌ستایه‌كی ده‌ستڕه‌نگینی له پیشه‌ی دارتاشی دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له‌وه‌ستا ئه‌حمه‌دی خه‌زووری ، له‌شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆی دوكانێكی دارتاشی داده‌نێت و درێژه به‌كار و پیشه‌كه‌ی ده‌دات.
عومه‌ر خه‌زان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ڕێبازی كوردایه‌تی ..!
به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌ختی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان ده‌ست به‌رداری خوێندن بووه، تاپۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه ، به‌ڵام زۆر حه‌زی به‌خوێندنه‌وه كردووه و مه‌به‌ستی بووه كه پاشخانی خۆی زیاتر به خوێندنه‌وه‌و زانست ڕۆشن بكاته‌وه، خوێنه‌رێكی باشی چاپ و بڵاوكراوه‌كانی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد بووه كه‌له‌ڕێی ( حیزبی هیوا) وه و ، هه‌روه‌ها له‌ڕێی به‌ڕێز ( ڕه‌ووفی حاجی حه‌مه‌عه‌لی) كه خزمی هونه‌رمه‌ند بووه ، ڕۆژنامه‌ی ( كوردستان ) ، ( هاڵه‌كۆك) و گۆڤاری ( هه‌ڵاڵه‌و هاواری نیشتمان) ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و خوێندونیه‌تیه‌وه، تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی خوێنده‌وارو هۆشمه‌ند و ڕۆشنبیر، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووداو كاره‌ساته تراژیدیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌له‌كه‌یدا هاتووه، ئه‌وانیش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون، كه‌هونه‌رمه‌ندهه‌ست به‌بوونی خۆیی و د‌رك به‌و زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه بكات كه‌ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرێـت.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان له‌ساڵی (1948) ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ، له‌و ڕۆژه‌وه شان ده‌داته به‌ر تێكۆشان و خه‌بات ، ئه‌ندامێكی دڵسۆز‌و چالاكی پارتی، ده‌بێته ڕێبوارێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌ی، زۆر به‌دڵسۆزانه له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كاری ڕێكخستن و پیشه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێده‌دات و هه‌موو كات ماڵه‌كه‌یی و دوكانه‌كه‌ی مه‌كۆی دڵسۆزان و كوردپه‌روه‌ران و شۆڕشگێڕان بووه.
خه‌زانی هونه‌رمه‌ند جیاله‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور بووه به‌هۆی پیشه‌كه‌یی و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌روه‌ها جێگای متمانه‌وه باوه‌ڕی به‌هێزی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بووه، كه‌سایه‌تیه‌كی ئازا‌و چاونه‌ترس و بوێریش بووه ، هیچ كات نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه و هه‌رئه‌ركێكی پێسپێردرابێت زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ كردووه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه بۆته كه‌سێكی دلسۆزو خه‌مخۆر بۆ نیشتمانه‌كه‌ی تا دواساته‌كانی ماڵئاوایی له‌ژیان، گه‌لێك ئازار و هه‌ورازو نشێوی له‌پێناو گه‌له‌كه‌یدا چه‌شتووه، هونه‌رمه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه، هه‌میشه به‌باوه‌ڕی به‌رزی كوردایه‌تیه‌وه له‌ژیانی ڕوانیوه‌و هانده‌ر و ڕێنوێنی و ڕێگا ڕۆشنی هاوڕێكانی بووه كه سوور بن له‌سه‌ر خۆشویستنی خاك و نیشتمان.
له‌دوای به‌یانی (11ی ئاداری ساڵی 1970) تیپێكی شانۆ له‌شاری هه‌ڵه‌بجه پێكده‌هێنرێت، بۆمه‌به‌ستی هاوكاری و پشتیوانی له‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و تیپه شانۆییه ، عومه‌ر خه‌زانی هونه‌رمه‌ند و ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگین له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌زه‌وق و سه‌لیقه‌ی هونه‌ری له پیشه‌كه‌یدا شانۆیه‌ك دروست ده‌كات و خودی هونه‌رمه‌ندیش ناوه ناوه له‌سه‌ر ئه‌و شانۆیه تێچریكاندووه و به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی ڕۆحی ئاماده‌بووانی ئارام كردووه ، له یه‌كه‌م ساڵیادی به‌یاننامه‌ی ئادار دا ، له‌ڕێكه‌وتی ( 11 ی ئاداری 1971) به‌وبۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ و خۆشی و شادی سازده‌كرێت، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری پێش ده‌كرێت ، له‌نێو ئاپۆرای ئه‌و خه‌ڵكه جێژنگرتووه‌دا ، پیاوێكی باڵا مام ناوه‌ندی سوور و سپی و شیكپۆش به مشكیه‌وه له‌سه‌ر شانۆ ده‌رده‌كه‌وێت و تێده‌چرێكینێ به‌ده‌نگه به‌سۆزو زوڵاڵه‌كه‌یه‌وه ژاوه‌ژاوی خه‌ڵكه‌كه خامۆش ده‌كات و پڕ به‌گه‌رووی پاراوی ده‌خوێنێ :
( ناوی كورد وه‌ك مانگ له‌ئاسمان دیاره ئه‌دره‌وشێته‌وه
وابه‌ده‌وری ڕۆژی ئازادیی گه‌لا ئه‌خولێته‌وه
هه‌وری چڵكن چۆن ئه‌توانێ بێت به‌ری بگرێته‌وه
چۆن به‌واته‌ی ده‌م ، گه‌لی وا ناوه‌كه‌ی ئه‌سڕێته‌وه
كورد خه‌ڵاتی ناوێ ، مافی خۆی ده‌وێ بێ چه‌ند و چوون
مافی كورد فه‌رزه له‌سه‌ر ته‌ئریخ ئه‌بێ بدرێته‌وه ) (3)
هونه‌رمه‌ندێك خاوه‌نی ئه‌و هه‌ست و نه‌سته به‌رزه‌ی كوردایه‌تی بێ چۆن ڕێگه به‌خۆی ده‌دات ، كه‌به‌ره‌ی گه‌له‌كه‌ی چۆڵ كات و هه‌ڵبخلیسكێت به‌ره‌و لای دوژمن ، مه‌حاڵه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی تێكۆشه‌ر و شۆرشگێڕی وه‌ك عومه‌ر خه‌زان ،
له‌ساڵی ( 1974) وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی و هه‌روه‌ها وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگه ده‌پۆشێته‌وه، ده‌بێته پێشمه‌رگه و خۆی له‌ناو تیپی مۆسیقای شۆرش دا ده‌بینێته‌وه ، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تیپه‌مۆسیقیه‌كانی كوردستان درێژه به‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و هونه‌ری ده‌دات.
سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و لێهاتوویی و ده‌نگی خۆش و چڕینی مه‌قام ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) پێی ڕاگه‌یاندم ( پێشتر ناوی عومه‌ر خه‌زان م بیستبوو، به‌ڵام له‌نزیكه نه‌مدیبوو، ئه‌وكاته ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان ساڵی (1974) له‌تیپی مۆسیقای شۆرش دا كۆببووینه‌وه و خه‌باتمان ده‌كردو سه‌رقاڵی تۆماركردنی سروود و گۆرانی بووین له‌ژێر سایه‌ی تۆپ و ته‌یاره‌و ناپاڵم دا ، باره‌گای تیپ له ( چۆمان ) بوو ، ڕۆژێك له‌ناكاو گوێم له چریكه‌یه‌كی به‌رزی به‌سۆز بوو ، ڕایچڵه‌كاندم و وتم خوایه ئه‌و ده‌نگه خۆشه چییه له‌م كاته‌دا ، تۆبڵیی سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی زیندووبوبێته‌وه، به‌ره‌و ده‌نگه ڕۆیشتم كه‌بینیم پیاوێكی مشكی به‌سه‌ری سوور و سپی دانیشتوه و ده‌ستی خستۆته بناگوێی و تاده‌نگی به‌رزده‌كرده‌وه تۆنی ده‌نگی خۆشتر و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بوو ، منیش پرسیم ئه‌وه كێیه ؟ ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆشه ، پێیان وتم ئه‌وه ( عومه‌ر خه‌زان) ه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه، سه‌دجاروتومه ئافه‌رین هه‌ربژیت بۆخۆت و ده‌نگی خۆشت ، ئیتر له‌ورۆژه‌وه بووینه براده‌رو قه‌ده‌ر وابوو هه‌موومان پێكه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئۆردوگاكان ئاهه‌نگمان بۆ ئاواره‌كان ده‌كرد ، كاك عومه‌ر خه‌زانی ڕه‌حمه‌تی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی مه‌قام و به‌سته‌بێژ به‌شدار بوو له‌گه‌ڵمان ، خاوه‌نی ده‌نگێكی زۆر خۆش و پرهه‌ست بوو، به‌ڕاستی قوتابی سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی بوو ، پیاوێكی ڕۆح سوك و قسه‌خۆش و ماندووبوونی نه‌ده‌زانی ، پێم خۆشه ئه‌وه‌ش باس بكه‌م ، كاتێك چوینه شاری سنه مامۆستای نیشتمانپه‌روه‌ر و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب دۆست ( شوكروڵڵای بابان) زۆر ڕێزی لێگرتین ، میواندارییه‌كی شاهانه‌ی له‌تیپی مۆسیقای شۆڕش كرد و چه‌ند گۆرانییه‌كی له‌ته‌له‌فزیۆنی سنه بۆتۆماركردین، شوكروڵڵای بابان زۆر سه‌رسام بوو به‌ده‌نگی كاك عومه‌ر خه‌زان ، چونكه ده‌یوت ئه‌و ده‌نگه ، ده‌نگێكی خۆشی قوتابیه‌كی سه‌ی ئه‌سكه‌ره و مه‌قامێكشی بۆتۆماركرد، مه‌قامی هه‌مایۆن بوو ) (4)
جگه له‌وه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای شۆڕش خزمه‌تی به هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ده‌ستڕه‌نگینی پیشه‌كه‌شی له‌خزمه‌تی تیپه‌كه‌دا بووه، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) ده‌ڵیت :
( هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان هه‌م له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه هاوكاری ده‌كردین ،هه‌م له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه ، به‌و ده‌ست و په‌نجه‌ڕه‌نگینه‌ی خۆی له‌كاتێكی كه‌مدا شانۆی بۆداده‌مه‌زراندین ) (5)
به‌هاری ساڵی (1975) خه‌زانی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد بوو به‌هۆی زریان و گه‌رده‌لوولی شوومی خیانه‌ت له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست و ئازادیخواز، ڕێككه‌وتنی دوو وڵات و دوو سیسته‌می داگیركه‌ر بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشه ڕه‌واكه‌ی گه‌لی كورد، ڕۆژی (6/3/1975) ئه‌و ڕۆژه شوومه بوو كه ته‌می تاریكی ئاسمانی كوردستانی گرته‌وه، ئه‌وهه‌واڵه وه‌ك ته‌زوویه‌كی به‌رزی كاره‌با ناخ و هه‌ست و ده‌روونی هه‌موو پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێران و خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ژاند ، فرمێسك به‌خوڕ له‌چاوی قاره‌مانان و تێكۆشه‌ران و خه‌ڵكه ساده‌كه‌ی كورد ده‌هاته خوار، كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵك كرد ، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زانیش یه‌كێك بوو له‌و قوربانیانه‌ی كه‌به‌ده‌ستی خیانه‌تی وڵاتی ( عێراق و ئێران) هه‌موو هیواو ئاواتی كه‌ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی بوو له‌گڵ نراو بێ هیوا و بێ ئومێد بوو ، له‌و نائومێدییه‌دا هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1976) بڕیارده‌دات كه به‌خۆیی و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بگه‌رێته‌وه‌عێراق و له‌وێوه به‌زێده‌كه‌ی ئاشنا بێته‌وه ، به‌ڵام دڕنده‌یی و كاره قێزه‌وون و دوور له‌مرۆڤایه‌تی حیزبی به‌عس، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان ده‌دات، ئه‌و كاره ته‌نها بۆ هونه‌رمه‌ند عومه‌رخه‌زان و خانه‌واده‌كه‌ی نه‌بوو ، به‌ڵكو بۆهه‌موو ئه‌و ماڵه كورده ئاوارانه‌بوون كه‌له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، حیزبی به‌عس ئه‌وخانه‌وادانه‌ی هه‌موو به‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دا په‌رته‌وازه‌ی كرد، زیاتر مه‌به‌ستی دابڕانی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بێ به‌ش كردنیان له‌ژیان،.
خانه‌واده‌ی عومه‌ر خه‌زان سه‌ره‌تا له‌یه‌ك دوو شوێن ده‌گیرسێنه‌وه، پاشان به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان ، هه‌وڵ ده‌دات تا ڕه‌وانه‌ی شارۆچكه‌یه‌كیان ده‌كه‌ن به‌ناوی ( حه‌مزه‌ی شه‌رقی) سه‌ربه‌پارێزگای دیوانییه، له‌و ژینگه لێوڕێژ له نامۆییه ، كوردبه و ئاواره بیت ، زۆر زه‌حمه‌ته بۆ كه‌سایه‌تیه‌ك هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه بوبێ و هه‌موو ژیانی بۆ له‌پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ته‌رخان كردبێت، هونه‌رمه‌ند عومه‌رخه‌زان كه‌سێكی ده‌ستڕه‌نگین و خاوه‌نی پیشه‌یه‌كه ، هه‌رزوو له حه‌مزه‌ی شه‌رقیه دوكانێكی دارتاشی داده‌نێت و خۆی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆدابینكردنی خێزانه زۆره‌كه‌ی، به‌ڵام له‌ناخه‌وه پڕهیواو ئاوات و له‌ئاسۆ ده‌ڕوانێ و دڵنیایه كه‌ڕۆژێك دێت به‌خاك و ئاو زێد‌و هاوشارییه‌كانی شاد ده‌بێته‌وه، به‌هۆی كاره جوان و تۆكمه‌و ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ناو و ناوبانگ ده‌رده‌كات و ده‌بێته جێی سه‌رنجی شارۆچكه‌كه، تاساڵی (1981) ماڵه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی ( مه‌حمودیه) ی نزیك به‌غدای پایته‌خت، له‌ماوه‌ی (8) ساڵ مانه‌وه له‌وژیانه غوربه‌ته‌دا و سانسۆر و فشاری حیزبی به‌عس، هونه‌رمه‌ند عومه‌رخه‌زان زۆر خۆڕاگرانه شانی دایه به‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی داگیركه‌ر ، له‌ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار پێشنیار و به‌خشینی پۆست و پاره ده‌خه‌نه به‌رده‌م هونه‌رمه‌ند، زۆر بوێرانه‌و چاونه‌ترسانه ئه‌و داوایانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌و ژیانه پر زه‌حمه‌ت وڕه‌نج و تێكۆشانه ڕازی ده‌بێت و خۆیی و منداڵه‌كانی سه‌ربه‌رزانه په‌روه‌رده‌ده‌كات و ده‌یان ژێنێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان بۆ كوردستان ..!
دوای تێپه‌ڕبوونی (8) ساڵ دوور خراوه‌یی زۆره‌ملێ ، له‌ساڵی (1984) هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و ، له گه‌ڕه‌كی (ئیسكان) ی شاری سلێمانی نیشته‌جێ ده‌بێت و به ئازیزان و دۆستان و خزم و كه‌س و كار شاد ده‌بێته‌وه، هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه‌و گه‌یشتۆته (55) به‌هار و ، به‌ڵام پڕ له‌ووزه‌و خۆشویستنی بۆ پیشه‌كه‌یی و هونه‌ره‌كه‌ی ، له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی ڕژێم كه پێی ده‌وترا ( حامیه ) ( پاركی ئازادی ئێستا) دوكانێكی گه‌وره ده‌كاته‌وه و ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌پیشه‌ی دارتاشییه‌كه‌ی.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری هونه‌ری ..؟!
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) و ئازادكردنی كوردستان، ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ڕه‌خسا به‌تایبه‌ت بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و كورد له‌م هه‌رێمه ئازادكراوه بووه خاوه‌نی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن و تیپه هونه‌رییه‌كان له‌سایه‌ی قوربانی و خوێنی شه‌هیدان ، به‌ئازادانه كاره هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ، هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان ، به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری ( تیپی مۆسیقای فۆلكلۆر ) دوو مه‌قام و به‌سته‌یه‌ك تۆمارده‌كات بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان ، به‌رهه‌مه‌كانیش بریتین له :
یه‌كه‌م/ مه‌قامی حیجاز ، له‌هۆنراوه‌ی ( مه‌وله‌وی)
دووه‌م / به‌سته‌ی دڵ نه‌خۆشیی ده‌ردی هجران ، له‌هۆنراوه‌ی ( تاهیربه‌گی جاف)
سێیه‌م : مه‌قامێكی هه‌مایۆن به‌ناوی ( ناوی كورد)
دوای تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه و ده‌ركه‌وتنه‌وه و هه‌نگاونانه‌وه‌ی بۆ‌نێو دنیای هونه‌ری به‌سته‌و مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی ، سه‌رله‌نوێ ده‌نگه خۆشه پڕ هه‌ست و سۆزه‌كه‌ی عومه‌ر خه‌زان كه‌وته‌وه به گوێی هه‌واداران و عاشقانی ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ، له‌كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌و ، تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) به‌وبۆنه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و خاوه‌ن به‌هره‌و مێژووی جوان له‌تێكۆشانی هونه‌ردا و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن مێژوو له‌و به‌رنامه تایبه‌ته‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه هونه‌رمه‌ندان ( كه‌ریم كابان ، حه‌مه‌ی نێرگز، عوسمان عه‌لی ، ئیبراهیم خه‌یات ، عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن ، دكتۆر به‌كر عوسمان و عومه‌ر خه‌زان و ...تاد) هه‌ریه‌كه به‌به‌رهه‌مێكی ناوازه به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌و به‌رنامه تایبه‌ته دا هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان ( قه‌تار) ێك ده‌خوێنێ ئای له‌و چریكه‌و ده‌نگه زوڵاڵه به مۆسیقای ده‌ست و په‌نجه زێڕینی تیپی مۆسیقای سلێمانی و گه‌رووه كوردانه‌كه‌ی ، ئاماده‌بووان و بینه‌ران سه‌رسام ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان زاده‌ی ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده ( هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ورامان ، هاوار و شاره‌زوور ) وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، بێگومان كاریگه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سه‌ربووه‌و له‌هونه‌ری ده‌نگبێژی و ده‌نگخۆشییه‌كه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، شاره‌زایشی هه‌بووه له گۆرانی زاراوه هه‌ورامیدا ، هونه‌رمه‌ندی سروودبێژ مامۆستا ( نه‌جم محه‌مه‌د) نوسیویه‌تی ( هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان توانایه‌كی باشی هه‌بووه له‌ووتنی مه‌قام و به‌سته دا ، ئه‌گه‌رچی هه‌ورامی زوبان نه‌بووه، به‌ڵام شاره‌زایی و توانایه‌كی باشی هه‌بووه له‌وتنی ( سیاچه‌مانه) و گۆرانی هه‌ورامیدا ) (6)
هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان ڕاسته قوتابییه‌كی قوتابخانه ده‌نگه به‌رزو سیحراوییه‌كه‌ی سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی یه ، به‌ڵام خۆشیی ئه‌و توانا‌و شاره‌زاییه‌ی هه‌بووه له چڕین و ناسین و شێوه‌ی وتنی مه‌قامه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی داناوه ، لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی بووه كه له‌ناخیدا په‌نگی خواردۆته‌وه و گه‌ره‌كی بووه كه‌به‌ئازادی بچریكێنێ، عومه‌ر خه‌زان عاشقی هونه‌ر و ده‌نگی سه‌ییدعه‌لی ئه‌سغه‌ر و هونه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو.
هونه‌رمه‌ندی شانۆ و دراما و پێشكه‌شكار ( ئاسۆی عومه‌ر سوار) ی ڕه‌وانشاد ، كه‌له‌ته‌مه‌نی منداڵیوه سه‌رسام بووه به‌ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ، ئه‌و هه‌سته‌ی له‌و خوێندنه‌وه كورته‌دا ده‌ربڕیوه ( ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند خه‌مێك له‌دڵیدا نه‌بێت ، ئه‌و هونه‌ره سیحراویه سه‌ركێشییه یاخییه سه‌وز نابێت، چونكه ئه‌و هه‌وێنه‌ی ناو ناخی هونه‌رمه‌نده كه‌له‌خه‌ڵكی ئاسایی جیای ده‌كاته‌وه، عومه‌ر خه‌زان یه‌كێك بوو له‌و ده‌نگانه‌ی پێ خۆری نه‌ده‌ویست زیاتر لاسایی سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام هونه‌رییانه ، زۆر ڕه‌سه‌نانه لاسایی گۆرانییه ڕه‌سه‌نه‌كانی سه‌یید عه‌لی ده‌كرده‌وه ، ئاخر له‌بنه‌چه‌دا هونه‌ر خۆی بێجگه له‌لاسایی كردنه‌وه هیچی تر نییه ) (7)
ئه‌نجامی ژیانی هاوسه‌رگیری هونه‌رمه‌ند ( 7) منداڵه ، به‌ناوه‌كانی ( باقی ، به‌ختیار ، وشیار ، سه‌ردار ، شاخه‌وان ، كورده‌وان ، ئاوێزان)
خاتوو ( كافیه ئه‌حمه‌د فه‌تاح) هاوسه‌ر و هاوژینی ڕۆژه تاڵ و سوێریی و پڕ هه‌ورازو نشێوه‌كانی ژیانی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان ، له‌سه‌ره‌تای پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شیان هاوكارو پشتیوانی و هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه ،نهێنی پارێز‌و هاوكاری بووه له كاری ڕێكخستن و گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حیزب و شۆرش ، ئه‌و هاوسه‌ره دلسۆزه‌ی هونه‌رمه‌ند له ڕێكه‌وتی ( 11/1/2007) كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه كاریگه‌ری بێ ئه‌ندازه له‌سه‌ر ژیان و هه‌ست و نه‌ستی عومه‌ر ڕه‌زا داده‌نێت، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه گه‌روه‌كه‌ی وه‌ك جاران ناچریكێنی و ده‌ست و په‌نجه‌كانی لاواز‌و چیتر توانای گرتنی مشار و چه‌كوش و ڕنه‌ی نامێنێ، خه‌فه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی چڕا ڕۆشنه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی ڕۆژ به‌ڕۆژ بێهێزی ده‌كات ، دوای یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ ، واته له‌ڕێكه‌وتی ( 12/1/2008) خۆری ته‌مه‌نی ئاواده‌بێت و چاوه شینه‌كانی لێك ده‌نێ و بۆهه‌میشه ماڵئاوایی له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور و خانه‌واده‌و ئازیزان و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، ته‌رمی هونه‌رمه‌ند له گۆڕستانی ( شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی) به‌خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌سپێرن، سڵاو له‌مێژووی لێوان لێو له‌هه‌ستی كوردایه‌تی و هونه‌ری به‌رزتان ،ڕۆحت شاد و گڵكۆكه‌ت هه‌میشه لێوان لێو بێت له‌چریكه‌ی سه‌ی ئه‌سكه‌ره‌كه‌ی سه‌ڵوه‌تاوا.
جه‌مالی ده‌لاك 8/11/2021
سه‌رچاوه :
- كتێبی ( چریكه‌ی سه‌نگه‌ر ، ژیان و به‌سه‌رهاتی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ _ عومه‌ر خه‌زان هه‌ڵه‌بجه‌یی ، حه‌كیم مه‌لاصاڵح ، لاپه‌ڕه (93)
- سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ڕه ( 17)
(3) سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ڕه ( 58)
(4) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند
( وریا ئه‌حمه‌د) له (7/11/2021)
(5) كتێبی ( چریكه‌ی سه‌نگه‌ر ، ژیان و به‌سه‌رهاتی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ _ عومه‌ر خه‌زان هه‌ڵه‌بجه‌یی ، حه‌كیم مه‌لاصاڵح ، لاپه‌ڕه (94)
( 6) عومه‌ری خه‌زان .. ده‌نگێكی هه‌ناری ، نوسینی نه‌جم محه‌مه‌د ، 15/2/2017 ، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبوك .
(7) كتێبی ( چریكه‌ی سه‌نگه‌ر ، ژیان و به‌سه‌رهاتی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ _ عومه‌ر خه‌زان هه‌ڵه‌بجه‌یی ، حه‌كیم مه‌لاصاڵح ، لاپه‌ڕه (78)
له‌دڵه‌وه سوپاس و پێ‌زانین بۆ برای به‌ڕێز كاك ( سه‌ردار) كوڕی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر خه‌زان، له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه زه‌حمه‌تم دا‌و چه‌ند زانیاریه‌كی پێبه‌خشیم (ج،د)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.