سوشیاڵ میدیا ، به‌تایبه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كورد پێی ئاشنا و ،تێكه‌ڵاو به‌ژیانی ڕۆژانه‌مان بووه ، ده‌كرێت بڵێم زۆر لایه‌نی باشه‌ی بۆهه‌مووان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت بچووك كردنه‌وه‌ی گه‌ردوون و ئاشنابوون به دنیای عه‌وله‌مه‌و ئاشنا بوونمان به‌و وێنه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه لێیان بێ به‌ش بووین ، له‌گه‌ڵ نمایشكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی دوێنی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌بواره جیایاكاندا و به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنه دانسقه‌و نایابانه‌ی تیپه مۆسیقیا هونه‌رییه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی دێرینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی چه‌ندبه‌ڕێزێكه‌وه، هه‌ندێك وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندانی دێرینی سه‌ده‌ی پێشوو بڵاو ده‌كرێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌ڕووی ناو و نازناو و شوێن و ساڵ و بۆنه‌ی وێنه‌كه كه تێدا گیراوه، به‌داخه‌وه زۆر جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵ و قسه‌خۆش ( ڕه‌شید حاجی عه‌بدوڵڵا میرزا عه‌زیز میرزا فه‌تاحی بارزگان ) ناسراو به ( ڕه‌شۆڵ 1912_ 14/7/1974 ) ده‌كرێت ، یان به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر سازكراوه به‌هه‌ڵه وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و به‌توانای بواری به‌سته‌و مه‌قام ، هونه‌رمه‌ند( قادری حاجی حسێن ) له‌پاڵیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه..؟! به‌داخه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه یان نا ناسن ، ڕاسته هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند هاوزه‌مان و له‌سه‌رده‌مێكدا ژیاوون و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ده‌نگ و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆیانن و به‌بیروباوه‌ڕی بێگه‌ردی كوردایه‌تی گۆش و په‌روه‌رده‌كراون و تا تێبكۆشن بۆ به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ، له‌ڕووی باڵا و پۆشاكه قه‌شه‌نگ و جوانه‌كانیانه‌وه كه هه‌میشه شیكپۆش و به‌شێوه‌یه‌كی جوان به‌و جله كوردییانه‌وه ده‌ركه‌وتوون و وێنه‌یان لێگراوه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه جیایان ناكانه‌وه، یه‌كێك له‌و وێنه نایابانه‌ی كه‌بۆته سمبولی به‌رز و جۆشدانی هه‌ستی كوردایه‌تی و چڕینی به‌سته‌و مه‌قامی كوردی ، ئه‌و وێنه‌یه كه له‌نه‌ورۆزی ساڵی (21/3/1959) هونه‌رمه‌ند ( قادری حاجی حسێن ) له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ( هادی عه‌نبه‌ر1933_5/5/2005) له‌ده‌سته ڕاستی وكه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و بێژه‌ری ڕادیۆ ( عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت 1934_ 14/12/2020) له‌ده‌سته چه‌پی ، ده‌ستی به‌رزكردۆته‌وه و مه‌قامی گوڵی سه‌ربه‌ستی ده‌خوێنێ و ، له‌پشتیشانه‌وه شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر قوتابیه دڵسۆزه‌كه‌ی (پیره‌مێرد1867_ 19/6/1950 ) ، ( حاجی باقی به‌نگینه‌ی شاعیر1908 سه‌قز _15/9/1972 سلێمانی ) به‌دیار ئامێری تۆماركردنه‌وه له‌جۆری (گرۆندیك ) وه‌ستاوه، ئه‌و وێنه‌یه به‌هه‌ڵه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌وه بۆ من بوو به سه‌ره‌تایه‌ك تا بگه‌ڕێم به‌دوای لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گومناوه‌ی شاری سلێمانی ( قادری حاجی حسێن ) زۆر گه‌ڕام و سه‌رچاوه‌یه‌كی ووردم ده‌ست نه‌كه‌وت ، تا به‌هۆی هونه‌رمه‌ندی ده‌ست و په‌نجه زێڕین ( زانای مه‌حمود هه‌ژار) ڕێنوێنی كردم و ئه‌دره‌سی یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی هونه‌رمه‌ندی پێدام ، به‌ڵێ پێوه‌ندیم كرد به‌به‌ڕێز ( دكتۆر توانا) كوڕی هونه‌رمه‌ند كه ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی و هانام برده به‌رلوتف و كه‌ره‌می به‌ڕێزییان ، ئه‌ویش زۆر خۆنه‌ویست و له‌خۆبوردووانه ده‌رگای زانیاری له‌سه‌ر باوكی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشیی شاری سلێمانی كردووه و ئه‌م زانیارییانه‌ی پێ به‌خشیم ، ده‌خوازم خانه‌ی هه‌میشه ئاوه‌دان و سوپاسگوزاری بۆ لوتف و دڵسۆزییان.
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ، ده‌نگه وونبووه‌كه‌ی شاری سلێمانی ...!
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه ئاماژه به سه‌ره‌تاكانی فێربوونی به‌چڕینی مه‌قام و به‌سته بدات ، كه له كوێ و له‌لای كێ ؟ ئه‌و به‌هره هونه‌رییه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌كرێت بڵێین هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆشی خۆڕسك و كاریگه‌ریی رۆژگاره‌كانی ژیان و تێكه‌ڵابوونی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێدا ژیاوه ، ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ن بۆ ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند.
هونه‌رمه‌ند ( قادر كوڕی حاجی حسێن محه‌مه‌د ) ه ، له‌ساڵی (1921) له‌سه‌رچیمه‌نی گه‌ڕه‌كی گۆیژه به‌دنیا هاتووه ،
باوكی هونه‌رمه‌ند (حاجی حسێن محه‌مه‌د 1855_1939) به (حاجی حسه‌ینی زه‌ینه‌ب) به‌ناوبانگ بووه، كوڕی خاتوونێكی ئیماندار و قورئان خوێن ده‌نگخۆش بووه، زه‌ینه‌ب خان یه‌كێك بووه له‌و خاتوونه سه‌لار و سه‌خی ته‌بیعه‌ت و خاوه‌ن خێر‌و چاكه خواپه‌رست بووه و له‌سرووته ئایینه‌كاندا به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی قورئانی خوێندووه، له‌عه‌شره‌تی ( هه‌مه‌وه‌ند) ن له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی (كانی كه‌وێ )ی لای سه‌نگاوی ناوچه‌ی گه‌رمیانن، ئه‌و گونده‌ی كه (صافی هیرانی _ مسته‌فا عه‌بدوڵڵا سانی ، 1873_12/2/1942 ) شاعیر له‌هۆنراوه‌یه‌كیدا ناوی هێناوه‌و مامۆستای به‌سته‌و مه‌قامات هونه‌رمه‌ند( عه‌لی مه‌ردان 1904_ 24/7/1981 ) به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خوێندوویه‌تی كه‌ده‌ڵێت :
( ئه‌و په‌رچه‌م و ئه‌گریجه هه‌موو دوژمنی دینه
ئه‌و زوڵف و ڕوخه‌ت ئافه‌تی سه‌ر ڕویی زه‌مینه
نازیلێ لێره‌و له‌وێ ،باریكێ خاسه كه‌وێ
هه‌رئێستا ماچم ده‌وێ ، نایخه‌مه نیوه‌شه‌وێ
به‌شێخه‌كه‌ی كانی كه‌وێ ).
له‌گوندی كانی كه‌وێ مزگه‌وتێك به‌ناوی زه‌ینه‌ب خانه‌وه بووه به‌داخه‌وه له هه‌ڵمه‌تی به‌دناوی ئه‌نفال دا ئه‌و مزگه‌وته ڕوخێندراوه، (حه‌لاوه) خانی دایكی هونه‌رمه‌ند ئه‌ویش ده‌نگی خۆش بووه، ده‌نگخۆشیی نه‌نكی و دایكی بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسه‌ین داناوه، حاجی حسه‌ینی باوكی هونه‌رمه‌ند له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته شاری سلێمانی و تێیدا نیشته‌جێ بوون ، حاجی حسێن وه‌ك پیشه بازرگان و هه‌روه‌ها خاوه‌نی قه‌تار ( كاروانچی) بووه ، له‌نێوان سلێمانی و كه‌ركوك ، به‌غدا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بازرگانی ( تووتن و لۆكه) بووه بۆ به‌غدا و له‌وێشه‌وه ( قاوه و خوری و خورما) ی بۆسلێمانی هێناوه‌و ناردووشیه‌تی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان .
ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌ی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌دا ، ته‌نها سه‌ودا و مامه‌ڵه‌و ئاڵوگۆڕی كاڵا نه‌بووه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ بووه‌له‌ڕووی ( رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ) یه‌وه ، له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( عوسمان شارباژێڕی ) نوسیویه‌تی ( كڕین و فرۆشتن و سه‌داو مامه‌ڵه‌یه‌كی گه‌رم و گرنگ په‌یدابووه، هه‌روه‌ها بڕێ ( خوو و خده ) و ڕۆشنبیری و هونه‌ریی و ئه‌ده‌بیشی له‌نێواندا ئاڵوگۆڕكراوه ،به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ( گۆرانی و ئاواز و مۆسیقا) وه ، ئه‌و كاردار و كاروانی یانه‌ی كه هاموشۆی ئه‌وشارانه‌یان كردووه كه‌ڵكیان له هونه‌ر و هه‌وا و زانیاری ئه‌و شوێنانه وه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه و هه‌م هی ئه‌وێشیان هێناوه، له( سنه ، سه‌قز ، بانه ، سابڵاخ و بۆكان ) كه‌لانكه‌ی گۆرانی و به‌سته‌ی كوردییه ، به‌هۆی كاروانییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر زار و زمانی گۆینده و گۆرانیبێژه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سلێمانی ، له‌تارانه‌وه مه‌قامی فارسی ، له‌موسڵ و به‌غداده‌وه هه‌ندێ مه‌قامی عێراقی ، له‌ئه‌رزرۆمه‌وه هه‌واكانی لاوك و لاوژه ، له‌هه‌ولێره‌وه حه‌یران ، له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری یه‌وه هه‌وا كلاسیكیه‌كانی گۆرانی كوردی وه‌ك مه‌قامه‌كانی ( ئه‌ڵڵاوه‌یسی ، قه‌تار ، خورشیدی ، خاوكه‌ر و ئای ئای ) گه‌یشتونه‌ته سلێمانی ، هه‌روه‌ها له‌سلێمانیشه‌وه ( هه‌واو هۆنراوه) ی بێگه‌رد و چاك و پاك چووه‌ته ئه‌و شوێنانه).(1)
كه‌واته هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن له‌وژینگه‌یه‌دا ژیاوه ، كه باوكی بازرگانێكی ئه‌وسه‌رده‌می شاری سلێمانی بووه و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانیه فراوانه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌نگخۆشانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سلێمانی وه‌ك ( ئه‌حه‌ی ناسر 1876_ 1923) ، ( شێخ نووری شێخ ساڵح 1895_ 1958) ، ( ئه‌حمه‌د دیلان) ، ( تالیب مه‌جید 1915_1978) ،(مه‌لا كه‌ریم 1885_12/6/1938) و ( ره‌شۆڵ 1912_14/7/1974) ، له‌پاڵ ده‌نگی به‌سۆزی ئه‌و بولبوله خۆشخوانه ڕه‌سه‌نانه ، هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن چرۆ ده‌كات و خۆڕسك خۆی پێده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌هه‌ره ده‌نگخۆش و به‌سته و مه‌قامزانه‌كانی شاری سلێمانی و توانا و لێهاتوویی له چرینی مه‌قامداده‌بێت به‌هاوشانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزو نه‌مرانه ، هونه‌رمه‌ند یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر ( قه‌وان ) تۆماركراوه.
هونه‌رمه‌ند ئاستی خوێنده‌واری تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه ، توانای نوسین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بووه ، به‌هۆی كۆچی دوایی باوكییه‌وه ده‌ست به‌رداری خوێندن ده‌بێت، له‌و كاته‌وه شان ده‌داته به‌ر كاسپی و تێكه‌ڵاو به ژیانی كاركردن ده‌بێت به‌بێ سره‌وتن تاكۆچی دوایی.
وێستگه‌كانی ژیانی هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ...!
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵیه‌وه، واته ساڵی (1937) تێكه‌ڵاو به‌دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیران و شاعیران ده‌بێت ، له‌وساڵه‌دا پێوه‌ندی هاوڕێیانه‌و دۆستانه له‌گه‌ڵ ( ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر 1922_ 29/10/2006) ،، ع،به‌سۆز _ عه‌بدوڵڵا كه‌ریم ئه‌فه‌ندی سابونكه‌ران) درووست ده‌كات ، چونكه خۆی گه‌نجێكی خوێن گه‌رم و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناخیدا بوونی هه‌بووه‌و له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆشیان خۆشه‌ویست بووه وله‌نێوهاوڕێكانیدا، هاوڕێی دێرینه‌كانی هونه‌رمه‌ند له گه‌ڕه‌كدا ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بوون وه‌ك ( ته‌ها محێدین مه‌عروف ، نوری میرزا غه‌فوور و نوری كاكه حه‌مه‌ی عه‌تار ناسراو به‌نوری غه‌ربی ) له‌دوای كۆچی دوایی باوكی ، به‌هۆی نه‌نكی و پوورییه‌وه له‌ساڵی (1938) ، واته ئه‌وكاته هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی (17) ساڵ ده‌بێت ، چایخانه‌یه‌كی بۆ داده‌نێن له‌شوێن ئاماده‌یی سلێمانی كچان ، ئه‌و كاته ئه‌و شوێنه به ( ده‌شتی ڕمبازێن) ه‌كه ناسراو بووه،له‌ساڵی (1939) له‌به‌شی (لاسلكی) ده‌بێت به‌سه‌رباز له‌شاری كه‌ركوك له‌سوپای عێراقی، هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه خولیا‌و ئاره‌زووی گۆرانی و مه‌قام و مۆسیقا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نجێكی زیره‌ك و حه‌زی به‌تێكه‌ڵاوبوون بووه تا له‌وڕێگه‌یه‌وه پاشخانی هونه‌ری خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات ، له‌شاری كه‌ركوك تێكه‌ڵاو به‌دنیای مه‌قامات و قۆریات بووه و ، چۆته ته‌كیه‌و خانه‌قاكان له‌شاری كه‌ركوك كه‌لانكه‌ی ده‌نگخۆشیی و مه‌قامزانه‌كانه‌كان بووه ، له‌ماوه‌ی كه‌سه‌رباز بووه گه‌شه‌ی به‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی و توانای چڕینی مه‌قام داوه، زۆرجاران له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆش و قۆریات بێژه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌وتۆته پێشبڕكێ وه و، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه ، له‌وباره‌یه‌وه (دكتۆر توانا كوڕی هونه‌رمه‌ند ) ده‌ڵێت ( باوكم له‌و كاتانه‌ی سه‌رباز بووه له‌شاری كه‌ركوك به‌هۆی ده‌نگخۆشییه‌كه‌یه‌وه (اجازه‌ی عه‌سكه‌ری _ مۆڵه‌تی سه‌ربازی ) پێ به‌خشراوه، به‌ڕێز ( عه‌قید حه‌مه تۆڵه ) ئه‌و كاته ئه‌فسه‌ر بووه بۆی گێڕاینه‌وه( زۆرجار پێشبركێی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان كردووه ، له‌گه‌ڵیاندا قۆریاتی خوێندووه و هه‌میشه لێی ده‌بردنه‌وه، چونكه خاوه‌نی ده‌نگێی خۆش بوو ، وه‌شاره‌زا بوو له خوێندنی مه‌قام و قۆریات ، ئه‌و پێش بڕكێیه له‌ماڵی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا) (2)
دوای ته‌واوبوونی له‌سه‌ربازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1945) نانه‌واخانه داده‌نێت له‌نزیك ( خانی تۆفیق ئاغا فه‌تحوڵڵا)
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن تێكه‌ڵاو به‌كاری سیاسی ده‌بێت و سه‌ره‌تا ده‌بێته ئه‌ندام له‌پارتی ڕزگاری و ، دواتر له‌ساڵی (1946) ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ڕێی مامۆستا ( هه‌مزه عه‌بدوڵڵا ) وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌دا دروست ده‌كات ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، محره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین ، حیلمی عه‌لی شه‌ریف ، مه‌مه‌ندی دانساز ، نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها ، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ، عومه‌ر ده‌بابه ، شێخ ڕه‌زای شێخ ته‌یبی گوڵانی ، مام جه‌لال و حه‌مه‌ی حاجی تایه‌ری كۆیی) ، له‌پاڵ كاری سیاسه‌تدا هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1947) ده‌گڕێته‌وه سه‌رپیشه‌كه‌ی باوكی و ده‌بێته‌وه به بازرگانی ( په‌موو و تووتن) له‌ساڵی (1949) خانی هه‌بووه و بازرگانی ( كاغه زو جگه‌ره‌و ڕۆنی حلله و گوێنی ) كردووه تا ساڵی (1980) وه له‌ساڵی (1981) به‌دواوه تا كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند دوكانی یه‌ده‌كی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی داناوه له له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی دووده‌رگا .
له‌ساڵی ( 1947) هونه‌رمه‌ند ( به‌ختیار زێوه‌ر _ فایه‌ق عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌لا ڕه‌سوڵ 1908 _ 31/12/1952) ی شاعیر ده‌ناسێت ، شاعیر به‌ختیار زێوه‌ر هه‌ست به‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی هونه‌رمه‌ند و حه‌ز به‌ده‌نگی ده‌كات، ئه‌و كاته شاعیر باری ته‌ندروستی ناجێگیر ده‌بێت، له‌كاتی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن بۆ لای به‌ختیار زێوه‌ر، هۆنراوه‌ی ( گوڵی سه‌ربه‌ستی :
( گه‌لێك شیرین‌تر له خونچه‌ی به‌هار
ناسك ، جوانتر له‌شه‌وبۆی به‌هار
گه‌شتر له‌دیده‌ی وه‌نه‌وشه‌ی نزار
گوڵێكه ناوی گوڵی سه‌ربه‌ستی
مه‌رده ئه‌و گه‌له‌ی بگاته ده‌ستی )
ده‌داتێ و هونه‌رمه‌ند ڕاده‌سپێرێ كه به‌ئاوازێكی خۆش به‌سروود یان به‌مه‌قام بیخوێنێ .
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن له‌ساڵی (1948) به‌دواوه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و به‌توانا له‌چرینی مه‌قام و به‌سته‌دا ده‌ركه‌وتووه، به‌شداری هه‌موو بۆنه خۆش و ناخۆشه‌كانی كردووه، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌هه‌وڵی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بووه بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پێنجوێن ساڵی (1948) و هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و قوتابیان ، له‌وسه‌رده‌مه‌ی شاری سلێمانیدا هه‌ر شانۆگه‌رییه‌ك پێشكه‌ش كراوه له‌سه‌ره‌تادا به ئاهه‌نگی مۆسیقا‌و گۆرانی ده‌ستپێكردووه،قادری حاجی حسێن یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی دڵی ئاماده‌بووانی به‌جۆش و خۆشتر كردووه، له‌ساڵی (1946) شانۆگه‌ری ( له‌ڕێی نیشتمان ) له‌سه‌ر شانۆی هاوینه‌ی قوتابخانه‌ی گۆیژه‌ی كوڕان پێشكه‌ش كراوه،( له‌وساڵه‌دا له‌سلێمانی شانۆگه‌ری ( له‌ڕێی نیشتمان) داپێشكه‌شكرا، هه‌روا ( مه‌حمود حه‌مه‌ی له‌یلێ) ئۆپه‌رێتی ( گوڵی خوێناوی) گوتووه ، ئه‌م موزیكزانانه هاوكاریان كردووه، (ڕۆبین ئۆفیك) كه مامۆستا بووه له‌و ده‌مه‌دا كه‌مانچه‌ی لێداوه، (به‌هجه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی) كه‌مانچه‌ی لێداوه،( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی ) كه‌مانچه‌ی لێداوه، ( اسطفیان) عودی لێداوه ،( ئه‌نترانیك گه‌ره‌بیت) فلوتی لێداوه ، گۆینده‌و گۆرانیبێژی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی سلێمانی بڕێكی باش و به‌هره‌دار هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی ئه‌و ڕۆژه‌دابوون ( ڕشۆڵ، مه‌حمودی حه‌مه‌ی له‌یلێ ، مامۆستای شاعیر محه‌مه‌د صاڵح دیلان ، قادری حاجی حسێن و ئیبراهیم حه‌زین ) (3)
له‌شاری سلێمانی ساڵی (1948) هونه‌رمه‌ند به‌هاوكاری شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر ( كامه‌ران موكری_ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ته‌ها 1929 سلێمانی_ 7/12/1986 هه‌ولێر ) و به‌سه‌رپه‌رشتی ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 6/3/1914 سلێمانی _ 8/4/2000 له‌نده‌ن) كارتی جه‌ژنه پیرۆزه دروست ده‌كه‌ن و دانه‌ی ده‌فرۆشن به (250) فلس،مه‌به‌سته‌كه‌شیان ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كه‌یبووه بۆ ئاواره‌كانی كوردستان و بارزانیه‌كان ، كه‌ئه‌و كاته له‌شاری سلێمانی بوون.
ساڵی (1948) ساڵێكی نه‌هامه‌تی و پڕ كێشه‌ی سیاسیی بووه له‌عێراق و له‌كوردستان ، خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی به‌غدا و سلێمانی درووست ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن له‌گه‌ڵ ( عومه‌ر ده‌بابه) له‌سلێمانیه‌وه ده‌چن بۆ به‌غدا وه‌ك لاوانی كورد به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن دژی په‌یمانی ( پۆرتسمۆس) له سه‌ر ( جسر شهداء) ( پردی شه‌هیدان ) و له‌ڕیزی پێشه‌وی خۆپیشانده‌راندا ده‌بن و ، كه‌به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی گیران و زیندانی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی نوسین و به‌ڵگه‌كانی نووسه‌ر و بێژه‌ر و پێشكه‌شكار (كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د) ئاماژه‌ی پێداوه و نوسیویه‌تی ( له‌ساڵانی 1949 _ 1950) تێكه‌ڵی ڕادیۆی كوردی به‌غداد بووه ، به‌پێی ووردبوونه‌وه‌م له‌سه‌ر قه‌وانی ڕادیۆیی جۆری ( ماسته‌ر ساوند سیسته‌م ) و( یونسكۆ) دا سترانه‌كانی تۆماركراوه، بیست ده‌قیقه سترانچڕینی ده‌ركه‌وتووه، ڕێكه‌وتی ( 2/5/1949) یه ، ئه‌و كه‌له مه‌ودای یه‌ك سه‌عاتدا چه‌ند مه‌قامێكی وه‌ك : ئای ئای ، خورشیدیی ، عوششاق ، گه‌بری و چه‌ند به‌سته‌یه‌كی كورده‌واری _ فۆلكلۆریی گوتووه ، سترانبێژی هه‌میشه‌یی ڕادیۆ نه‌بووه) (4)
له‌وباره‌یه‌وه ( دكتۆر توانا) ی كوڕی هونه‌رمه‌ند پێمان ده‌ڵێت ( ساڵی 1949 له‌ئیزگه‌ی كوردی به‌غداد ماوه‌ی (یه‌ك) سه‌عات گۆرانی هه‌یه‌و خاوه‌نی (3) ڕیكۆردی قه‌وانه،كه كۆمپانیای ماسته‌ر ساوندی به‌ریتانی بۆیان تۆماركردووه كه‌له‌قیر و فافۆن دروستكراوه، باوكم مێژوویه‌كی تری له‌پاڵ چالاكییه سیاسیه هه‌ره كۆنه‌كانی شاری سلێمانی تۆماركردوه، باوكی هونه‌رمه‌ندم دۆست و هاوڕێی ( سه‌عید قه‌زاز_ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی عێراق و پارێزگار و دواتر بوو به وه‌زیری ناوخۆی سه‌ر‌ده‌می مه‌لیكی) ، زۆر هانی داوه كه‌بچێته ڕادیۆ گۆرانییه‌كانی تۆماربكات، بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ڕادیۆ زۆرترین گۆرانی و مه‌قام تۆماربكه‌ن و ببێته ئه‌رشیفێكی به‌نرخ بۆ كورد، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه باوكم یه‌كێك بووه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، بۆمه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ تیپی مه‌وله‌وی ده‌چێته لای سه‌عید قه‌زاز داوای لێده‌كات كه مۆڵه‌ت بده‌ن به‌تیپی مه‌وله‌وی تا به‌ئازادانه كاره هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، سه‌عید قه‌زاز یش ، به‌ڵێن ده‌دات و به‌باوكم ده‌ڵێت: به‌ڵام جنێو و شه‌ڕی كوردایه‌تی نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌حوكمی مه‌له‌كی عێراق ، قادری حاجی حسێن ی هونه‌رمه‌ند زۆر هاوڕێی و دۆستی هونه‌رمه‌ندان ( ولیه‌م یوحه‌ننا و به‌هجه‌تی ڕه‌شید سه‌عاتچی بووه ) (4)
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن له‌ساڵی (1949 تا 1959 ) له‌هه‌موو بۆنه‌و یاده نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز دا به‌شدار بووه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی به‌سته‌و مه‌قامی چڕیوه و (گوڵی سه‌ربه‌ستی ) خوێندووه.
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (عوسمان شارباژێڕی ) به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و نوسیویه‌تی ( ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه ، مرۆڤێكی قسه خۆش و ڕووخۆشه، ساڵی (1942) چۆته ئیستگه‌ی ڕادیۆی كوردی عێراق ، له‌و ئیستگه‌یه‌دا ئه‌م چه‌ند گۆرانییه‌ی به‌تۆماركراوی هه‌یه ، ( گڵكۆی تازه‌ی له‌یل ، گوڵم گوڵم ، به‌خه‌یاڵی ئه‌و ، مه‌قامی عوششاق و مه‌قامی غه‌مه‌نگێز) یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی خۆی لاخۆشه كه ئه‌ویش ( گوڵی سه‌ربه‌ستی ) یه به‌ده‌نگێكی پاك و پاراوه‌وه ده‌یڵێ، به‌ڵام داخه‌كه‌م ده‌مێكه وازی له‌گۆرانی تۆماركردن هێناوه، ته‌نیا بۆ خۆی و خزم و دۆستان و خه‌مڕه‌وێنی جار جارێك به‌ده‌نگێكی دڵدوێن تێ ده‌چریكێنێ ، هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێ له‌ساڵانی ( 1937) دا هاوڕێیه‌كی ده‌نگخۆشم هه‌بوو كه‌له‌و ڕۆژگاره‌دا مه‌قامی ( سه‌فه‌ر) ی چاك ده‌گوت ناوی ( عه‌زیزی مه‌لا خالید ) ه و خه‌ڵكی سلێمانی یه ) (5)
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ، وه‌ك لاوێكی خوێن گه‌رم و دڵسۆز بۆ خاك و نیشتمانه‌كه‌یی و هه‌ڵسوڕاوێكی چالاك له‌بواری سیاسه‌تدا، له‌نێوانی ساڵه‌كانی ( 1948 ، 1951، 1956، 1961 و 1962) چه‌ندین جار گیراوه‌و زیندانی كراوه و یان دوورخراوه‌ته‌وه (نه‌فی) له‌زێده‌كه‌ی و هه‌ندێك جار فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه به‌ڵام خۆی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه‌و ڕزگاری بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تاڵی و هه‌وراز و نشێوه‌ی ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وهله‌ژیانیدا، ده‌ست به‌رداری هونه‌ره‌كه‌ی نه‌بووه و به‌رده‌وام هۆنراوه‌ی شاعیرانی به‌ده‌نگه به‌رز و ناسكه‌كه‌ی خوێندووه، هه‌روه‌ها یه‌كێكیش بووه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ناڕازی و به‌شداربووی خۆپیشاندانی ساڵی (1956) دژ به‌سیاسه‌تی ئه‌و كاتی عێراق به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی سلێمانی ، له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ( شێخ مه‌حمودی نه‌مر ) مه‌لیكی كوردستان بۆ سلێمانی و هێشتنه‌وه‌ی (شێخ له‌تیفی كوڕی شێخ مه‌حمود) له‌و كاته‌دا زيندانى بووه له (سجنى سه‌ره‌وه ) ى شارى سلێمانى ، بۆ مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى ته‌رمى باوكى دا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاتى مه‌ليكى ڕێگر ده‌بێت، دواتر گرژى و ئاڵۆزى ده‌كه‌وێته‌وه نێوان خه‌ڵك و پۆليسه‌وه، له ڕێكه‌وتى( 11 /10/ 1956 ) ئه‌بێت به ته‌قه و( ئه‌خته‌رى هاوسه‌رى ڕه‌شۆڵی هونه‌رمه‌ند) له‌ناو خه‌ڵكى ڕاپه‌ڕيودا ، به‌فيشه‌كى پياوانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق شه‌هید ده‌كرێت، وه چه‌ند كه‌سێكى تریش له‌و ڕۆژه‌یا شه‌هید وبریندار ده‌بن . هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری سلێمانی ، جگه‌له‌وه‌ی كه‌سێكی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش كاسب و كه‌سایه‌تیه‌كی چاونه‌ترس و هه‌میشه بۆ سه‌ربه‌رزی و پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌ی تێكۆشاوه له‌به‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌بووه كه خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بووه، كه‌سێكی ڕۆشنبیر و حه‌زی به‌دنیای شارستانی بووه، له‌ساڵی (1955) سینه‌مای (گۆیژه) (له‌شوێنی بازاڕی زێوه‌ری ئێستا) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ( ئه‌حمه‌د میرزا غه‌فوور و ئیسماعیل حه‌داد) ده‌كڕنه‌وه‌و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ و ژه‌نیاری به‌توانا ( قادر دیلان) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای گۆیژه داده‌مه‌زرێنن.
تۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ... !
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاره هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، هونه‌رمه‌ند یه‌كێك ده‌بێـت له‌هونه‌رمه‌نده ده‌نگبێژه‌كانی تیپی ناوبراو، به‌شداری زۆربه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و كاتی تیپ ده‌كات، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیپ پرۆڤه‌ی كردووه و ، هه‌ندێك جار له‌ماڵی ( غه‌ریب زێوه‌ر ) له‌ساڵی (1959) له‌گه‌ڵ شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ( حه‌مه ساڵه‌ح دیلان) پێكه‌وه پرۆڤه‌یان كردووه و خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئاهه‌نگه‌كان و جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌تایبه‌تی. له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی شاری سلێمانی پێكه‌وه گۆرانی‌یان له‌بۆنه‌كاندا خوێندووه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه له (1/5/1959) له‌گه‌ڵ دیلانی شاعیر و ده‌نگخۆش ، له‌گه‌ڵ ڕه‌شۆڵ و له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو ، هونه‌رمه‌ند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی به‌باشیی زانیوه‌و شاره‌زای مه‌قاماتی عێراقی بووه ، له‌گه‌ڵ ( محه‌مه‌دگوبانچی) له‌دانیشتنێكی تایبه‌تیدا له‌به‌غدا مه‌قاماتی عێراقی خوێندووه ، جێی داخه ئه‌و دانیشتنانه تۆمارنه‌كراوه ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1976) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ، مه‌حمودی تۆفیق شلك ، عوسمانی خاڵه حسه ودكتۆر سه‌عدی قه‌ره‌داخی ) گۆرانی و مه‌قامی خوێندووه له‌ماڵی كاك عه‌لی برا بچوكی هونه‌رمه‌ند و تۆماركراوه .
له‌دوای شۆرشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958 به‌دواوه هونه‌رمه‌ند به‌شداری هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و هۆنراوه‌ی ئه‌م شاعیرانه‌ی به‌شێوه‌ی مه‌قام و به‌سته‌و سروود به‌گه‌رووه ناسك و خۆش و پڕچێژه‌كه‌ی خوێندووه : ( به‌ختیار زێوه‌ر ، پیره‌مێرد ، حاجی باقی به‌نگینه، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، نوری شێخ ساڵه‌ح ) وه‌ستایه‌كی شاره‌زا و لێزان بووه له‌چرینی مه‌قامه‌كانی ( حیجاز ، ئه‌فشار ، سه‌با، قۆریات و ئۆرفه‌و غه‌م ئه‌نگێزو )(6)
هه‌روه‌ها توانای باشی هه‌بووه له‌چڕینی ئه‌م مه‌قامانه‌شدا ( عوششاق ، قه‌تار ، ئه‌ڵڵاوه‌یسی ، خاوكه‌ر ، ئای ئای ، خورشیدی ) به‌سته‌كانی هونه‌رمه‌ند ( گڵكۆی تازه‌ی له‌یل ، نامه‌كه‌ت گه‌یشت ، جێم نییه تیا بسره‌وم ساڵی (1949) ، گوڵم گوڵم و وه‌ی له‌وبارانه ..له‌م دووگۆرانیه‌دا هونه‌رمه‌ند ڕه‌شۆڵ كۆرسه و سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌كان بۆ هونه‌رمه‌ند ده‌سه‌نێته‌وه، گۆرانی شه‌و( قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌و) له‌ساڵی (1965) خوێندوویه‌تی ، هه‌روه‌ها مه‌قامی (یادی شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را، رۆژی ڕه‌شی 6 ی ئه‌یلول_ مه‌قامی ئورفه ، له‌ساڵی (1957) له‌حه‌ویجه له‌ماڵی شاعیر ( عه‌بدوڵڵا كه‌ریم ئه‌فه‌ندی سابونكه‌رانی ، ناسراو به ( ع، به‌سۆز) خوێندوویه‌تی ،له‌ساڵی (1959) له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی مه‌قامی ( شیوه‌ن بۆ قازی محه‌مه‌دی پێشه‌وا ) له‌هۆنراوه‌ی به‌نگینه ده‌خوێنێ ....
(داخی به‌جه‌رگم ئه‌ی دیموكرات
ئه‌سبابی چ بوو كه‌وتیته نه‌هات
تیری ئیستعمار له‌جه‌رگت گیربوو
ماڵی وێرانم خاكت ئه‌سیر بوو
چۆن دڵ ناگری و ده‌م ناكا هاوار
ئه‌فسه‌رانی تۆ گشت دران له‌دار
پێشه‌وای شیرین شه‌رته تاماوین به‌دڵ بۆت بگرین ) ئه‌و به‌سته مه‌قامه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی هونه‌رمه‌ند خوێندوونی له‌هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری هونه‌رمه‌نده‌وه هه‌ڵقوڵاونو له‌نێو دڵ و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر و هۆگرانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یدا جێیان گرتووه.
هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ، له‌به‌ر لێهاتوویی و توانای چرینی به‌سته‌و مه‌قام و داهێنانی له‌وبواره‌دا ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری عێراقی و لیژنه‌ی نیشتمانی عێراقی بۆ مۆسیقا ، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مۆسیقاوه له‌ڕێكه‌وتی ( 1/10/1978) له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( كه‌ریم مه‌حمود شنتاف) وه‌زیری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌و كاته بڕونامه‌ی ڕێزلێنانی پێ به‌خشراوه ،كه هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) له‌به‌غدا بۆ هونه‌رمه‌ندی وه‌رگرتووه و بۆی هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ( عوسمان شارباژێڕی ) ئاماژه‌ی پێداوه ، به‌داخه‌وه له هونه‌ری به‌سته‌و مه‌قام دووركه‌وتۆته‌وه و چیتر تێكه‌ڵاو به‌دنیای هونه‌ر نه‌بۆته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ناو دۆست و یاران و كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی‌دا ده‌نگی زوڵاڵ و ته‌به‌قه‌ی به‌رزی تێیچریكاندبێت و ئاماده‌بووانی سه‌رمه‌ست كردبێت .
هونه‌رمه‌ند تا دواساته‌كانی ژیانی سه‌رقاڵی بژێوی ژیانی خۆیی بووه، قادری حاجی حسێن هونه‌رمه‌ندی خۆشخوانی كورد له‌ساڵی ( 1956) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و خاوه‌نی ( 4كوڕ‌و 3 كچ) ه.
به‌داخه‌وه له‌ڕێكه‌وتی ( 6/9/1984) له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، خۆری ته‌مه‌نی ئه‌و بولبوله خۆشخوانه ئاواده‌بێت و بۆهه‌میشه كۆچی دوایی ده‌كات، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێننه‌وه له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێت ، هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆسه‌ر گڵكۆی پیرۆزی هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن و گڵكۆكه‌ی هه‌میشه چراخان وغه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت.
سڵاو له‌مێژووی تێكۆشان و خه‌باتی له‌پێناو كوردایه‌تی و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، بۆكۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ، ( ع ،به‌سۆز ) ی شاعیر ڕۆژێك دوای كۆچی دوایی ،به‌م هۆنراوه‌یه ناخی گڕگرتووی بۆ هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه:
( تۆ ئه‌رۆیت و ئه‌چیته ژێر خاك ، به‌ڵام كاكه له‌سه‌ر خاكا
فه‌خره بۆ تۆ له‌سه‌ر مه‌رگت هونه‌ر خاكی به‌سه‌ردا كا
دڵی من بۆیه بۆت ئه‌گری لانه خاڵی وه‌كو قومری
چونكه بلبل قه‌ت له‌جێی تۆ سروودی تۆ له‌به‌ر ناكا
به‌قه‌د كۆكۆی ده‌وری گڵكۆت پۆل پۆل مه‌ل له ئاسمانا
كۆڕی شین و گریه ئه‌گرن به‌كۆستی وای خه‌فه‌تناكا
ده‌روون سووته‌ی كۆچی تۆن و به ( سه‌رخۆشی له‌یه‌ك كردن)
(كوڵخه‌نی خه‌م) هه‌تا هه‌ریه‌ك له‌هه‌وادا به‌ره‌ڵڵاكا
نیشته‌ن و دیوانی عوشره‌ت چه‌شنی سه‌یرانگه هو چه‌مه‌ن
په‌پوو نیشته‌ن ، چۆڵ و خامۆش كاول ئاسا له‌خاشاكا
هونه‌رمه‌ندان و گۆینده و بوێژ و شیعر و ئاوازی
هه‌قیه هه‌ریه‌ك خۆی به ( قه‌یس) و بۆت به‌قیراقی له‌یلاكا
به‌ڵام جه‌رگی به‌سۆزی من ئه‌شكی خوێنین هه‌تا مردن
سوێی ئاودزی هه‌رنوێ ئه‌كا ، ئاوی ئۆقره‌ی به‌زاماكا)
( ع، به‌سۆز 7/9/1984)
جه‌مالی ده‌لاك 25/7/2021
سه‌رچاوه : (1) كاروانی مۆزیك و گۆرانیی له‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1784 تا 1984) عوسمان شارباژێڕی ،، گۆڤاری به‌یان ژماره ( 106) ی ساڵی (1985) ،،دواتر له‌گۆڤاری چلاواز ،،ژماره ( 54) حوزه‌یرانی 2010 لاپه‌ڕه ( 44) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(2 ) په‌یوه‌ندی له‌ڕێی ماسنجه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ( دكتۆر توانا ) كوڕی هونه‌رمه‌ند قادری حاجی حسێن ، ڕۆژی دووشه‌ممه (17/7/2021) زانیاری زۆری له‌باره‌ی باوكی یه‌وه پێبه‌خشیم .
(3 و 5) كاروانی مۆزیك و گۆرانیی له‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1784 تا 1984) عوسمان شارباژێڕی ،، گۆڤاری به‌یان ژماره ( 106) ی ساڵی (1985) ،،دواتر له‌گۆڤاری چلاواز ،،ژماره ( 57) تشرینی دووه‌می 2010 لاپه‌ڕه ( 14 و 18) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(4 و 6) كتێبی ( مێژووی ڕادیۆی كوردیی به‌غداد) (1939_1958) به‌رگی یه‌كه‌م / جزمی یه‌كه‌م ، نوسینی كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د ، لاپه‌ڕه (680 و 681)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.