Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:54

پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی پرسەدانان دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕێنوێنی لەبارەی پرسەدانان خستەڕوو.

لە ڕاگەیەنراێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر هاتووە "دواى ئەوەى ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هەولێر لە کۆبوونەوەى خۆیدا لە ڕۆژى سێشەمە 2022.1.4، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ بابەتى پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى ئەوقافى هەولێری ڕاسپارد، ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنمایی نوێى لەبارەى پرسەدانان دەربکرێت".

ڕاشیگەیاند:ئێستا بە بڕیارى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هۆڵەکانى پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنى تایبەت کراوەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێنوێنییانەى وەزارەت، بەهۆى ئەو دۆخە مەترسیدارەى تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (ئۆمیکرۆن) و بۆ پاراستنى سەلامەتى تەندروستى گشتیى شارەکەمان و پارێزگاریکردن لەگیانى هاووڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (کۆڵان - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی ترى گشتى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بنکەکانى پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختارى گەڕەکەکان ڕاسپێردراون چاودێرى سنوورەکانى خۆیان بکەن و ڕێکارى پێویست لە بەرامبەر هەرکەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچى دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و هاوشارییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی خۆیان و ئازیزانییان پابەندی ئەو بڕیارانە بن و جگە لە هۆڵەکان کە ئێستا بۆ پرسەدانان کراوەن لە هیچ شوێنێکی تر پرسە دانەنرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.