دوای سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆ ئیمارات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەڕایەوە هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی(ئیمارات)، ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی میرنشینی ئیمارات له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كاندا، تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویێکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.