سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات له میدیاكانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو به گرنگییه‌وه باس ده‌كرێت، كه سه‌ردانه‌كه له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت و بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستیش له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات بیروبۆچوونیان گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات "وام"، بڵاویكرده‌وه، شێخ محه‌مه‌د بن زاید پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ی برا ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "ئه‌لخه‌لیج"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه كردووه، هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له دیداره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید له كۆشكی "به‌حر"ییه‌وه سه‌رجه‌م پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی ئیماراتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ هه‌ژماركردووه و نووسیویه‌تی: له كۆشكی "به‌حر" لایه‌نه جیاوازه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقی برا، به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كراوه، له رووی ئابووری و وه‌به‌رهێنانیش كاری باشتر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی "هه‌واڵی ئیمارات"یش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به خزمه‌تكردنی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی بنیاتنانه‌وه وه‌سف كردووه، كه له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید دیداره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
جگه له‌مانه‌یش رۆژنامه‌ی "ئه‌لعه‌ین"ی ئیماراتیش له راپۆرتێكیدا روونیكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه‌ته‌وه و به‌گرنگییه‌وه باسیان له هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی "پرێس بی"ی ئیماراتیش سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگییه‌وه باس كردووه، كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هاوكات ماڵپه‌ڕی "مه‌راسیل قه‌ته‌ر"ی دیداره‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و شێخ محه‌مه‌د بن زاید-ی به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان هه‌ر دوو گه‌ل ناساندووه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه "موباشیر"ی ئیماراتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به گرنگ وه‌سف كردووه، كه له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه كردووه.
ژێده‌ر/ كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.