لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە، لیوا ڕوکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە 228ی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، لە ڕێكهوتی 25 ی کانوونی دووەمی 2022، تەواوی هێزەکانی پشتیوانی دوو لە هێزەکانی 70 هوە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەکانی پشتیوانی یهك گواسترابوونەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هێزەکانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.