وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجوومەنی وه‌زیران واژۆ کرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زارەتمان، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.
لەمبارەیەوە، لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، به میدیا سه‌نته‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه: بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری 25ی کانوونی دووەمی 2022، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.