وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی مانگی یه‌كی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 27 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 ، 80 ى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ،له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌هه‌فته‌ی داهاتووش چه‌ند شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
گوتیشی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراترده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك، به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
ڕۆژی 25 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك كرد ، له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.