Erbil 28°C ھەینی 20 ئایار 08:04

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ شه‌پۆلێکی به‌فر و بارانبارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاراس جبار ،شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌ 26-1-2022 كه‌شی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌قامگیری ئه‌مێنێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 1 بۆ 2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمانی هه‌رێم به‌ زۆری نیمچه‌ هه‌وراوی ئه‌بێت .

هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی  ده‌ڵێت: له‌به‌ره‌به‌یانی دوو سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ 27-1-2022 ناوچه‌كانمان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای ناوه‌راست و كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌گه‌ڵدا ئه‌بێت  و شه‌پۆلێكی مامناوه‌ند بۆ چڕی به‌فر بارین ناوچه‌ شاخاویه‌كان ئه‌گرێته‌وه‌ و له‌ناوچه‌ نزم و سه‌نته‌ری شاره‌كاندا كاریگه‌ری به‌شێوه‌ی بارانبارین و هه‌ندێك كات ته‌رزه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا چالاك ئه‌بێت .

ئاراس جبار  ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا به‌فر بارین سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌رزیان زیاتره‌ له‌ 1000 مه‌تر له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریا ، له‌ كاته‌كانی ئێواره‌ و شه‌ودا كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وا سارده‌كه‌ زیاتر ئه‌بێت له‌باران و ته‌رزه‌وه‌ كه‌شه‌كه‌ له‌ به‌رزیبه‌كانی 700 مه‌تر زیاتر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ ده‌گۆرێت بۆ به‌فر بارین و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه‌ له‌خوار ئه‌م به‌رزییه‌وه‌ كه‌ش به‌ باران یان باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵی ئه‌بێت .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانبارینه‌ له‌ رۆژی هه‌ینیدا 28-1-2022 تا كاته‌كانی ئێواره‌ به‌لاوازی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی ئه‌بێت و له‌شه‌ودا كۆتایی پێدێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.