Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:54

شەش تیرۆریستی داعش لە باکووری پارێزگای بەغدا کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق
کوردستان TV
100%

لە ئاکامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، شەش تیرۆریستی داعش لە باکووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و بە پلان و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، شانە نووستووەکانی داعشیان لە ناوچەی تابی سەربە قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا، بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، شەش تیرۆریستی داعش کوژراون.

شانەی ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.