Erbil 26°C ھەینی 20 ئایار 07:08

شەپۆلێکی دیکەی بەفرو بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%


 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند:   ئەمڕۆ دوو شەممە 24-1-2022، شەپۆلێكی لاوازی بەفرو بارانبارین رۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێر بەفربارینێكی كەم دەبێت، رێژەی داباریینەكەش لە پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت.
كەشناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،ئەم شەپۆلە تا بەرە بەیانی رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
دووشه‌ممه‌ 24 ى 1 ى 2022:
هه‌ولێر 11 پله‌ ، دهۆك 9 پله‌ ، سلێمانی 7 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 8 پله‌ ، كه‌ركوك 14پله‌ .
سێشه‌ممه‌ 25 ى 1  ى 2022:
هه‌ولێر 12 پله‌ ، دهۆك 8 پله‌ ، سلێمانی 8 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 10 پله‌ ، كه‌ركوك 15 پله‌.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.