Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:37

لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 400 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

کوردستان TV
100%

 

 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری کار و چاڵاکییەکانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، نزیکەی 400 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها 1943  کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکار‌هێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاماری کار و چاڵاکییەکانی 2021ـی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "1943 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی 374 کیلۆ و 729 گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 47 هەزار و 378 شیت حەبی پزیشکی هۆشبەر".

 دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان:-

ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان

*دەستگیرکردنی ( 1943 ) تۆمەتبار

1ـ ئەو تاوانبارانەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگە یەکلابۆتەوە و سزادراون ( 863 ) تاوانبارن.

2ـ ئەو تۆمەتبارانەی بە دەستەبەر ئازادکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگه بەردەوامە ( 194 ) تۆمەتبارن.

3ـ ئەو تۆمەتبارانەی لەدادگه ئازاد کراون لەبەر کەمی بەڵگەی تاوان لەدژیان( 33 ) تۆمەتبارن.

4ـ ئەو تۆمەتبارانەی بەفەرمانی دادگه سنوور بەدەر کراون ( 61 ) تۆمەتبارن.

*دەستبەسەرداگرتنی بڕی 374 کیلۆ و 729  گرام ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:-

1ـ بڕی 172 کیلۆ و 778 گرام ( هێروین ).

2ـ بڕی 83 کیلۆ و 786 گرام ( تلیاك ).

3ـ بڕی 96 کیلۆ و 141  گرام ( کریستاڵ ).

4ـ بڕی 14 کیلۆ و 562 گرام ( حەشیش )

5ـ بڕی  4 کیلۆ و 438 گرام ( جامایکا )

6ـ بڕی 3 کیلۆ و 24 گرام (ماریجوانا )

*دەستبەسەداگرتنی بڕی 562 کیلۆ 500 گرام توتنی هیندی تۆباکۆ تێکەڵکرا و بە حەشیش

*دەستبەسەرداگرتنی بڕی 47 هەزار و 378 شیت حەبی پزیشکی هۆشبەر

1ـ بڕی 1340 شیت حەبی هۆشبەری ( کلۆنازپام )

2ـ بڕی 30 هەزار و 810 شیت حەبی هۆشبەری ( ترامادۆڵ )

3ـ بڕی ( 42 ) شیت حەبی هۆشبەری ( B2 )

4ـ بڕی ( 152 ) شیت حەبی هۆشبەری ( میتادۆن)

5ـ بڕی 12 هەزار و 867 شیت حەبی هۆشبەری ( سۆمەدریل )

6ـ بڕی 21  شیت حەبی هۆشبەری( تریڤین )

7ـ بڕی ( 11 ) شیت حەبی هۆشبەری ( دیازپام )

8ـ بڕی ( 135 ) شیت حەبی هۆشبەری ( x )

9ـ بڕی ( 172 ) شیت حەبی هۆشبەری جۆراو جۆر

*دەستبەسەداگرتنی بڕی 21 مليۆن و 985 هەزار دیناری ساختەی عێراقی

*دەستبەسەداگرتنی بڕی 44 هەزار 100 دۆلاری ئەمریکی ساختە

*دەستبەسەداگرتنی بڕی ( 700 ) یۆرۆی ساختە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.