Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:18

له‌ ئاکامی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی 20 نهۆمی حه‌وت که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی 20 نهۆمی له‌ شاری مومبای له‌ هیندستان، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویان كرده‌وه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ نهۆمی 18ه‌مینی باڵه‌خانه‌یه‌كی 20 نهۆمی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی تاردۆ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه‌ ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كه‌م كیشۆری په‌دنه‌كار رایگه‌یاند كه‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بۆ تێكچوونی سپلیت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 20 كه‌سیش بریندار بوون.

زیاتر له‌ 90 كه‌س له‌ ناو باڵه‌خانه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵی خۆیان و به‌ هاوكاری هاوسێكانیان توانیان گیانی خۆیان رزگار بكه‌ن و له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. ‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.