پەروەردەی ده‌وروبه‌ری هەولێر وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، کەوا سبەینێ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022 کاتژمێر (9:00)ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردوو.
په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه، پێویستە لەگەڵ خۆیان لیستی مانگی 1 ی ئەمساڵ بهێنن.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.