شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم كۆمەڵگه نیشتە جێبووەكان دەکەین ھەستن بەپاكردنەوە و راماڵینی بەفری ناو كۆمەڵگهکانیان و رژاندنی خوێ بەسەر شەقامەكاندا.
له ئاگادارییه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئاگاداری سەرجەم كۆمەڵگە نیشتە جێبوەكان دەكهینهوه، كە مۆڵەتیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنان و سەرۆكایەتی شارەوانی وەرگرتووە، پێوستە ھەستن بەپاكردنەوە و ڕاماڵینی بەفری ناو كۆمەڵگەكان و رژاندنی خوێ بەسەر شەقامەكاندا.
شارەوانی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه، شەقام و رێگەكانی بەردەم كۆمەڵگەكان پاكبكه‌نه‌وه و خوێ بڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له به‌ستنی شه‌قامه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه، لەلایەن دانیشتوانی كۆمەڵگهكانەوە سكاڵای زۆر ھاتووە بۆیان كە كەمتەرخەمی كراوه لە پاكردنەوە و راماڵیانی بەفر و ئاستەنگی ھاتووچۆیان بۆ دروست بووە.
شارەوانی سلێمانی: شەقام و رێگەکانی به‌رده‌م کۆمه‌ڵگاکان پاکبکه‌نه‌وه و خوێ بڕێژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.