Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:52

12 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 12 کەسی بەتۆمەتی بازرگانییکردنی بە ماددە ھۆشبەرەکان، راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، 12 کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و موسەننا دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر دوو کیلۆ و 250 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ھەزار و 780 حەبی ماددەی ھۆشبەردا لە جۆری کپتاگۆن، ھەروەھا ژمارەیەک پارچە چەکدا، گیراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.