Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:46

 سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژران

کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، سێ تیرۆریستی داعش کوژران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەددین، نەقیب سەمیر شەھابی راگەیاند کە ھێزێکی ھاوبەش لە سوپا و پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی جەلام رۆژھەڵاتی قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام داوە.

سەمیر شەھابی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە میانی ئۆپەراسۆنەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەیەکیش خاپوورکراوە.

ئەم پێشهاتەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ ھەینی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە و لە ئاکامدا ئەفسەرێک و 10 سەرباز کوژران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.