به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال، له‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له دیاله ئه‌نجامیاندا، 11 سه‌ربازیيان له‌كاتی خه‌ودا كوشتووه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی سه‌ربازی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی داعش نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایان قۆستۆته‌وه هێرشه‌كه‌یان له‌كاتژمێر 20:30 دوای نیوه‌شه‌و ئه‌نجام داوه‌و 11 سه‌ربازیان كوشتووه‌و كه له‌نێوایاندا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازم هه‌یه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌به‌رپرسێكی ئه‌منی گواستویه‌تییه‌وه كه چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێڵ له سه‌ربازگه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه‌و ده‌روازه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان شكاندووه‌و ته‌قه‌یان له‌سه‌ربازه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا، سه‌ربازه‌كانی سه‌ربازگه‌كه خه‌وتبوون، ته‌نها سه‌ربازێك رزگاری بووه ،ئه‌وه‌یش له‌وكاته‌دا له‌گه‌رماو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.