Erbil 27°C شەممە 21 ئایار 11:51

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری فەرمانبەرانی دەکاتەوە هەر کارمەندێکیان ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشتبەستن بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، هەر فەرمانبەرێک ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ڕێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتییانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەوە (2022/01/23)، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانیی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكرد جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییە لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆڕۆنایە كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانییان و هاووڵاتییان پابەندیی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.